سیاسەتوانێكی شیعە: دەبێ تاوانبارانی سپایكەر لەبەرچاوی تكریتییەكان لەسێدارە بدرێن

0

 

 

نوچەنێت-ئاژانسەكان

 

پارێزگاری زیقاری شیعەنشین یەحیا ناسری ئەمڕۆ هەینی بە یاننامەیەكی توندی دەركرد و داوای كرد ئەو 24 كەسەی تاوانبارن بە ئەنجامدانی كوشتارگەی سپایكەر، لەبەرچاوی خەڵكی ئەو شار لەسێدارە بدرێن.

 

لە بەیاننامەیەكدا كە نێوەندی راگەیاندنەكەی بڵاوی كردۆتەوە، یەحیا ناسری پارێزگاری زیقار وتویەتی “داوا لە سەرۆكایەتی كۆمار دەكەین بەپەلە فەرمانی لەسێدارەدانی تاوانبارانی سپایكەر ئیمزا بكات و تاوانبارانیش لە تكریت و لەبەرچاوی خەڵكی خەڵكی و لەشوێنی ئەنجامدانی تاوانەكە بكوژرێن”،

 

لەو 1700 شیعەیەی داعش لە سەربازگەی داعش كوشتنی، 400 كەسیان خەڵكی پارێزگای زیقار بوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com