نوچه‌نێت: سلێمانی
ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌ڕله‌مانی كوردستان هێرش ده‌كاته سه‌ر شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و به ده‌هۆڵ كوت ناوی ده‌بات، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ” گومانم نیه كاتی خۆی خوالێخۆشبوو ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ناوی كچه‌كه‌ی ناونا شاناز، تا له‌ته‌ك ناوه‌كه‌ی شانازێك هه‌بێت، وه‌لێ ئێستا نه‌ك كچه‌كه‌ی نه‌بۆته شانازی به‌ڵكو شانازه‌كه‌ی بۆته شانامه‌ی گێچه‌ڵ و به‌ڵای سه‌ری حزبێك و هه‌ركه باسی ده‌وڵه‌ت، سازان، كیان، به‌یه‌كه‌وه ژیان، خه‌مه‌كانی نیشتیمان، هه‌رچی خێری وڵاته ده‌كرێ، شاناز ژان ده‌یگرێ و په‌لاماری ئه‌م وئه‌و ده‌دات”.
ئومێد خۆشناو له پۆستێكدا كه له ئه‌كاونتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نووسیویه‌تی، شانازی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به ده‌هۆڵ كوت ناو ده‌بات، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی نووسیویه‌تی: “له‌بابه‌تێكی ته‌نزئامێز شانازی ئیراهیم ئه‌حمه‌د ده‌هۆڵێك ده‌كوتێ زه‌مه‌نێكه ده‌نگی بڕاوه، هه‌رچه‌ند من گومانم نیه‌كاتی خۆی خوالێخۆشبوو ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ناوی كچه‌كه‌ی ناون اشاناز، تا له‌ته‌ك ناوه‌كه‌ی شانازێك هه‌بێت، وه‌لێ ئێستا نه‌ك كچه‌كه‌ی نه‌بۆته شانازی به‌ڵكو شانازه‌كه‌ی بۆته شانامه‌ی گێچه‌ڵ و به‌ڵای سه‌ری حزبێك و هه‌ركه باسی ده‌وڵه‌ت، سازان، كیان، به‌یكه‌وه ژیان، خه‌مه‌كانی نیشتیمان، هه‌رچی خێری وڵاته ده‌كرێ، شاناز ژان ده‌یگرێ و په‌لاماری ئه‌م و ئه‌و ده‌دات و به‌كۆنه‌قینه‌وه ده‌دوێ”.
ئومێد خۆشناو زیاتر ده‌ڕوات و ده‌ڵێت: “كورد وته‌نی خوی شیری هه‌تا پیری، شانازیش دوای به‌ڕێكردنی ته‌مه‌نی گه‌نجی له كۆڵانه‌كانی له‌نده‌ن، ئێستاش كه ته‌مه‌نی به‌ره‌و پیری ده‌ڕوا، هێشتا خوه‌كه‌ی به‌رنه‌داوه، هه‌ڵبه‌ت جێگای خۆیه‌تی بیری شانازی ده‌هۆڵ كوت بهێنینه‌وه، ئه‌و خه‌ونه‌ی تۆ، چه‌ندین كه‌س هه‌رنه‌یان بینی و چونه ژێر گڵ، ئه‌و خه‌ونه‌ی ڕێگریكردنی ده‌وڵه‌ت بوو، بوو به چیرۆكی هه‌زارویه‌كشه‌وه ئه‌ی شه‌هرزادگیان، به‌دڵنیاییه‌وه ده‌وڵه‌ت ده‌بێت به‌ڵام خه‌می گه‌وره ئه‌وه‌یه ئه‌وكاتیش باوه‌شی ده‌وڵه‌ت ئامێزی پڕ له‌میهری جاشوباشه”.