مالیكی: كورد و سوننە بوونەهۆی كەوتنی موسڵ

0

نوچەنێت-ئاژانسی دەنگوباسی ئەڵمانی

 

نوری مالیكی جێگری سەرۆككۆماری عێراق و سەرەكوەزیرانی پێشوی عێراق لە چاوپێكەوتنێدا لەگەڵ ئاژانسی دەنگوباسی ئەڵمانی رەتیدیكاتەوە ئەو هۆكاری پەرەسەندنی تایفەگەرایی بێت لە عێراق، هەروەك هێرشدەكاتە سەر ئەمریكا و ستایشی ئێران دەكات.

 

لەبارەی كەوتنی موسڵەوە مالیكی دەڵێت ئەو بابەتە ئەوەندەی بابەتێكی سیاسی بوو، ئەوەندە سەربازیی نەبوو. ئەو دەڵێت لەگەڵ نزیكبوونەوەی داعش، حكومەتی خۆجێیی موسڵ داوای لە سەرباز و فەرماندە كوردەكان كردبوو چەكەكانیان دابنێن و نەجەنگێن زۆرینەی سوپای عێراقیش لە موسڵ لەو دوو پێكهاتەیە بوون و بەوەش موسڵ بە ئاسانی كەوتە دەستی داعش.

 

سەبارەت بە هاریكارییی سەربازییەكانی ئەمریكا، مالیكی وتویەتی ئەمریكا بە ئەنقەست نایەوێ چەكی باش بداتە عێراق و بەهێزی بكات، بۆیە عێراق روویكردۆتە ئێران و كۆریا و بولگاریا بۆ دەستكەوتنی چەك. ئەو وتویەتی فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا تەنیا 10%ی هۆكارەكانی سەركەوتنی عێراقییەكانیان بەردەكەوێ.

 

لەبارەی ئێرانیشەوە، مالیكی سوپاسگوزار بووە و وتویەتی ئێران ئامادەیی دەربڕیوە بڕێكی زۆری چەك بە عێراق بفرۆشێ، وتوشیەتی ئێران نەبوایە نەماندەتوانی لە شەڕی دژە داعش بەردەوامبین.

 

نوری مالیكی بە توندی رەتیكردۆتەوە چەك راستەوخۆ بە كورد و سوننە بدرێت، ئەوەی مەترسیی و هەڕەشەیەكی گەورە داناوە لەسەر یەكپارچەیی و سەروەریی عێراق داناوە كە یارمەتی پرۆژەی دابەشكردنی عێراق دەدات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com