نوچه‌نێت: سلێمانی
راوێژكارێكی سه‌رۆكی په‌ڕله‌مان گومان له‌سه‌ر مزگه‌وت داده‌نێت و ده‌ڵێت: “ده‌بینی ئه‌ندازیاری مزگه‌وت به شێوه‌یه‌كی بێوێنه له گه‌شه‌دایه. لێره‌وه مزگه‌وت ده‌گاته قۆناغی فیوداڵی مه‌سیحی. ئایا ئه‌مه لاساییه یان قه‌یران، ئه‌وه پرسیارێکی تره. مزگه‌وت چیدی ته‌نها شوێنی خودا په‌رستی نیه به ته‌نها، به‌ڵکو جێگای نمایشی ده‌سه‌ڵاته. ئایا مزگه‌وت به دونیایی ده‌بێت، ئه‌وه‌ش پرسیارێکی تره؟”.
دكتۆر سه‌ردار عه‌زیز راوێژكاری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له نووسینێكدا به ناونیشانی (ئایا ده‌ستور یانی عه‌لمانییه‌ت؟!) كه له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاوی كردۆته‌وه، گومان ده‌خاته سه‌ر مزگه‌وت وه‌ك شوێنێك بۆ خودا په‌رسی و ده‌پرسێت: ” مزگه‌وت چیدی ته‌نها شوێنی خودا په‌رستی نیه به ته‌نها، به‌ڵکو جێگای نمایشی ده‌سه‌ڵاته. ئایا مزگه‌وت به دونیایی ده‌بێت؟”.
ئه‌و راوێژكاره‌ی سه‌رۆكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان نووسیویه‌تی: “له‌م سه‌رده‌مه‌دا ده‌بینین که کلێساکان گه‌وره‌ترین باڵه‌خانه‌ن. ئێستا ئیسلام له‌م قۆناغه‌دا ده‌ژی ده‌بینی ئه‌ندازیاری مزگه‌وت به شێوه‌یه‌كی بێوێنه له گه‌شه‌دایه. لێره‌وه مزگه‌وت ده‌گاته قۆناغی فیوداڵی مه‌سیحی. ئایا ئه‌مه لاساییه یان قه‌یران، ئه‌وه پرسیارێکی تره. مزگه‌وت چیدی ته‌نها شوێنی خودا په‌رستی نیه به ته‌نها، به‌ڵکو جێگای نمایشی ده‌سه‌ڵاته. ئایا مزگه‌وت به دونیایی ده‌بێت، ئه‌وه‌ش پرسیارێکی تره؟”.
هه‌ر له‌و نووسینه‌یدا راوێژكاره‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، گومان له به‌رانبه‌ر عه‌قڵی ئه‌و كه‌سانه ده‌خاته‌ڕوو، كه پێیانوایه ده‌بێت سروشتی ژیانی مرۆڤه‌كان له لایه‌ن یاسا و ڕێساكانی ده‌سه‌ڵاتی ئیلاهییه‌وه دیاری بكرێت، ئه‌و پێیوایه: “کاتێک بونه‌وه‌رێکی باڵاتر له مرۆڤ، یاسا و رێسا بۆ مرۆڤه‌كان داده‌ڕێژێت، ئه‌وا مرۆڤه‌كان په‌یڕه‌وکه‌رن نه‌ك خاوه‌ن عه‌قڵ. ئه‌م بونیاده ئاراسته‌یه‌کی له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه‌ی هه‌یه، که ده‌سه‌ڵات ده‌بێت تیایدا وه‌ها ده‌ربکه‌وێت که گه‌وره و پڕ له نهێنی و حه‌په‌سێنه‌ر یان تۆقێنه‌ره”.
ده‌رباره‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووریش نووسیویه‌تی: “ئه‌گه‌ر ده‌ستور بۆئه‌وه ده‌نوسرێته‌وه که ژیانی که‌سه‌کان له گه‌ڵ یه‌کتردا رێکبخات ئه‌وا ده‌بێت که‌سه‌كان باش بناسێت. ئه‌گه‌ر ده‌ستور ده‌قێکی شۆڕشگێڕانه‌یه ده‌خوازێت که ژیانی مرۆڤه‌كان ئاراسته‌بکات به ئاراسته‌یه‌كی تایبه‌ت له پێناو ژیانێکی خه‌یاڵکراوی دیاریکراودا ئه‌وا ئه‌و ده‌ستوره ده‌ستورێکی نادیموکراسیه. ده‌ستور ئه‌و بنه‌مایه‌یه که واڵایه بۆ لێکدانه‌وه‌ی جیاواز و پیاداچونه‌وه‌ی هه‌میشه و داڕیشتنی بنه‌ما بۆ له‌یه‌کگه‌یشتنی جوداکان، نه‌ك سڕینه‌وه‌ی جوداکان”.
له كۆتایی نووسینه‌كه‌یشدا پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه پێیانوایه كه ده‌ستوورێكی عه‌لمانی دژه ئاینه، نووسیویه‌تی: “بۆیه کاتێک ده‌ڵێین با ده‌ستور عه‌لمانی بێت، ئه‌وا ئاینیانه بیرده‌که‌ینه‌وه”.