سیڤەر باپیر : ڕامانێک بۆ دوێنێ

0

سیڤەر باپیر : ڕامانێک بۆ دوێنێ

 ئەمشەو تیری یادەکانت
 تابلۆی منی کردە نیشان ..
گەڕامەوە جێژوان و
بۆ کوچە و کۆڵانی پێشان..
چەند زوو تەمەنمان تێپەڕی و
خەندەکانمان چەندە کەم بوون ..
لە ئاسمانی ئەم جیهانە
ئەستێرەکان هەمووی خەم بوون ..
تۆ چۆن توانیت
فریای سەودای عەشق بکەوی و
ڕێگای ڕەوتت لێ بگۆڕێ ..
تۆ چۆن توانیت
ویژانت لە سێدارەدەی
مێژووی عەشقت
تەواو خوێنی لێ بچۆڕێ ..

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com