جەلال کۆیی : ئازیزەکەم

0

جەلال کۆیی : ئازیزەکەم

تۆ تنۆکی ئەو بارانەی
ئەڕژییتە سەر خاکی
بی نازی هەژاران
خۆشەویستم کوانی
نیگای ئەو گزنگەی دلم دەکەیە
کازیوە تۆ نەورۆزی ئەو
بەهارەی بە عەشقی تۆ
وولاتی ناخم خەملیوە
گیانەکەم
تۆ جۆگەلەی ئەو
کانیاوەی گولالە
سورەی ژاکاوم ئاو دەدیری
تۆ فریشتەی ئەو هیوایەی
لە تەلە ڕیی سەفەریکا
گوێ بۆ ئاوازی بالۆرەی
عاشقانەم ڕادەدیری
ئەی هەناسەی بەختەوەری
دلیکی کەساس و وەیلەم
دەریبدە بالە زەنویری
چاوانتا هەژار ئاسا
شیلەی ئاسودەیی
نۆش کەم لە کەژاوەی
ئارەزودا کۆرپەی حەزم
بەپەنجەی پیرۆزت گۆش کەم
گیانەکەم
گوڵ پەری ئەی ئەلبومی خەمی
سوری دەریای ڕازو بیرەوەریم
بە پەنجەکانت رازیکە دلی هیوام
هیدی هیدی
لەسەفەری عەشقی دلم ڕابمینە

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com