بڕیار محەمەد : عاشق مەبە

0

بڕیار محەمەد : عاشق مەبە

بە روخسارم عاشق مەبە خەم باریوە لە دڵى من
ئەو بارانەى دوێنێ بارى فرمێسکێک بوو لە چاوى من
من هەمیشە چڕ پاییزم خەم و ژانە ماڵى دڵم
لە بەهارى تەمەنیشما چرۆ ناکات باخى گوڵم
دڵم بۆتە پرسە خانە تەنیاییە ناونیشانم
وەک مانگەشەو ئێشکگرم بۆ تەنیایى خۆم ئەڕوانم
بێ گیانێکم مەرگ ئاسا بە هیچ شتێک ناژيێمەوە
گەڵایەکم هەڵوەریوم بە بەهاریش ناڕوێمەوە
خۆشى لە من بەدى ناکەى لەگەڵ خەما ئاودامانم
بە بێهودە ئەڕوانمە ناو تەمەن و ناو ژیانم
رۆژگارێکى رەش و تاریک منى بۆ خۆى بردۆتەوە
تۆش دنیات پڕ لە خۆشیە و دەرگاى حەزت کردۆتەوە
تکا ئەکەم وازبێنە لێم نیگاى عەشقت لە ڕووم لادا
نەبا رۆژگارێکى پڕ شووم عومرى جوانى تۆش بەبادا

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com