نوچه نێت
هه‌واڵگرى ئه‌فغانى رایده‌گه‌ێنێ سێیه‌م گرنگترین كه‌سى رێكخراوى تیرۆریستى داعش رۆژى سێ شه‌ممه‌ى رابردوو كوژراوه.
حه‌سیب سه‌دیقى وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى نیشتیمانى له ئه‌فغانستان رایگه‌یاندووه، رۆژى سێ شه‌ممه‌ى رابردوو له‌لایه‌ن فرۆكه بێ فرۆكه‌وانه‌كانى ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتى ئه‌فغانستان شه‌هیدوڵڵا شه‌هید و پێنج چه‌كدارى دیكه‌ى داعش كوژراون. به‌پێى زانیارییه‌كانى ئه‌و به‌رپرسه شه‌هیدوڵڵا پێشووتر ئه‌ندامى تاڵیبان بووه دواتر لایه‌نگرى خۆى بۆ داعش راگه‌یاندووه. هه‌روه‌ها ده‌شڵێ” ئه‌و كه‌سه سێیه‌م كه‌سى گرنگى داعش بوو له ئه‌فغانستان”. به‌مدواییه داعش له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كى ئه‌فغانستان گه‌شه‌ى كردبوو. به‌ڵام ئه‌و به‌رپرسه ده‌ڵێ” كوشتنى شه‌هیدوڵڵا كاریگه‌رى به‌سه‌ر پاشه‌كشه‌ى داعش ده‌بێت”.
یه‌كێك له‌سه‌ركرده‌كانى داعش كوژرا
0
Share.