نوچه‌نێت: تایبه‌ت
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له كه‌وتنی موسڵ رایگه‌یاند، به‌هۆی به‌رپرسیارێتی له به‌رانبه‌ر كه‌وتنی موسڵ، پێداگیری له‌سه‌ر سزادانی نوری مالیكی ده‌كه‌ین، چونكه وه‌ك ئه‌و وتی: “وه‌ك فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، هه‌موو به‌رپرسیارێتییه‌كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌وه‌وه”.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی ئاسایشی و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق، كه هاوكات جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ییه له هۆكاری كه‌وتنی شاری موسڵ، به نوچه‌نێتی راگه‌یاند، وه‌ڵامه‌كانی تایبه‌ت به كه‌وتنی موسڵ گه‌یشتوون به لیژنه‌كه و تاوتوێ كراون و هه‌ر ئه‌ندامێك هه‌ڵسه‌گاندنی خۆی بۆ وه‌ڵامه‌كان ده‌كات، دواتر راپۆرتی كۆتایی ئاماده ده‌كرێت و ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌ڕله‌مان ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و راپۆرتانه‌ی تر كه پێشكه‌ش كراون، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌مییان بۆ بكرێت.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا وتی: “ئه‌وه‌ی تا ئێستا له رێی وه‌ڵامه‌كانه‌وه لای ئێمه ئاشكرابووه، به‌رپرسیاری یه‌كه‌می كه‌وتنی موسڵ، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان بووه، كه ئه‌ویش نوری مالیكییه، چونكه ئه‌گه‌ر فه‌رمانده‌یه‌كی شكستخواردوویش هه‌بووبێت، ئه‌و كه‌سه به‌رپرسه لێی كه دایناوه و ڕه‌وانه‌ی ئه‌وێی كردووه، هه‌روه‌ها پێشتر زانیاری موخابه‌راتی هه‌بووه و پێیدراوه، به‌ڵام كاری پێنه‌كردوون، باشترین به‌ڵگه‌یش بۆ تۆمه‌تباركردنی مالیكی ئه‌وه‌یه، كه ڕه‌زامه‌ندی چوونی پێشمه‌رگه هه‌بووه بۆ شاری موسڵ، به‌ڵام ئه‌و ڕێی پێنه‌داون”.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌یش كرده‌وه، كه ئه‌وان هه‌وڵی ته‌واو ده‌ده‌ن، تا لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ نوری مالیكی بكرێت و سزایش بدرێت، وتیشی: “ئێمه هه‌وڵی ته‌واو ده‌ده‌ین، كه لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت و سزایش بدرێت، به‌ڵام سزادانه‌كه‌ی له ده‌ست دادگای ئیتیحادی و دادگای عه‌سكه‌ری و ده‌زگای نه‌زاهه‌دا ده‌بێت”.