نوچەنێت.هه‌ولێر:
وته‌بێژی ره‌سمی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ده‌رباره‌ی په‌سه‌ندكردنی حوكمه‌كانی له‌سێداره‌دان به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه و ریدەگەێنێت، ئه‌و دۆسیانه‌ی كه له‌ساڵی 2006ـه‌وه تا 2014 گه‌یشتونه‌ته سه‌رۆكایه‌تی كۆمار‌و په‌سه‌ند نه‌كراون، ژماره‌یان (662) دۆسیه‌یه و ته‌نیا (42) دۆسیه‌یان له ساته‌وه‌ختی ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆك كۆمار دەركراون.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه:
له‌سه‌ر رێنمایی به‌ڕێز سه‌رۆك كۆمار به‌مه‌به‌ستی وردبینی و توێژینه‌وه له‌دۆسیه‌كانی له‌سێداره‌دان كه له‌ئه‌نجومه‌نی باڵای قه‌زاییه‌وه گه‌یشتونه‌ته سه‌رۆكایه‌تی بۆ ده‌ركردنی مه‌راسیمی كۆماری، كۆمیته‌یه‌كی قانونی له‌ژماره‌یه‌ك راوێژكارانی قانونی له‌سه‌رۆكایه‌تی كۆمار پێكهات. كۆمیته تایبه‌ته‌كه كه راسپێرابوو بۆ وردبینی دۆسیه‌ی ئه‌وانه‌ی حوكمی له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچووه و بۆچی له‌ساڵی 2006ـه‌وه تا 2014 ده‌ركردنی هه‌ندێك مه‌راسیم دواكه‌وتووه سه‌رباری په‌سه‌ندكردنی ئه‌و حوكمانه له‌لایه‌ن دادگای تایبه‌ته‌وه‌و سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی له 2006ـه‌وه تا 2010 كه یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی كۆماره‌وه سه‌رپشك كرابوو بۆ ده‌ركردنی مه‌راسیم و له‌ساڵی 2010ـه‌شه‌وه تا 2014 جێگری سه‌رۆك كۆمار سه‌رپشك كرابوو بۆ هه‌مان مه‌به‌ست، دوای توێژینه‌وه‌و وردبینی كۆمیته‌كه ئه‌م ئه‌نجامانه‌ی ده‌ستكه‌وت:
یه‌كه‌م: كۆمیته‌كه بۆی ساغبوه‌وه ئه‌و دۆسیانه‌ی كه له‌ساڵی 2006ـه‌وه تا 2014 گه‌یشتونه‌ته سه‌رۆكایه‌تی كۆمار‌و په‌سه‌ند نه‌كراون، ژماره‌یان (662) دۆسیه‌یه له‌وانه ته‌نیا (42) دۆسیه‌یان له ساته‌وه‌ختی ده‌ستبه‌كاربوونی به‌ڕێز سه‌رۆك كۆمار له 24/7/2014 گه‌یشتوون.
دووه‌م: ده‌ركه‌وت ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له‌ساڵی 2006ـه‌وه تا 2010 چه‌ند مه‌راسیمێكی بۆ ژماره‌یه‌ك سكاڵاِ ده‌ركردووه‌و 289 دۆسیه‌ی جێهێشتووه كه مه‌راسیمی كۆمارییان بۆ ده‌رنه‌كراوه له‌كاتێكدا ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێك له‌جێگرانی سه‌رۆك كۆماری سه‌رپشك كردبوو بۆ ده‌ركردنی مه‌راسیمی په‌سه‌ندكردنی حوكمه‌كانی له‌سێداره‌دان.
سێیه‌م: ئه‌وه ساغبوه‌وه جێگری سه‌رۆك كۆمار كه سه‌رپشك كرابوو بۆ ده‌ركردنی مه‌راسیمی كۆماری له‌ساڵی 2010ـه‌وه تا 2014 ئه‌ویش مه‌راسیمی ده‌ركردووه بۆ هه‌ندێك مه‌سه‌له‌و ئه‌وانی تری نه‌كردووه‌و 331 دۆسیه جێهێڵراوه كه مه‌رسومی په‌سه‌ندكردنیان بۆ ده‌رنه‌كراوه.
چواره‌م: كۆمیته‌كه وردبینی بۆ هه‌موو فایله‌كان كرد‌و ده‌ستیكرد به‌دانانی پێودانگ بۆ ده‌ركردنی مه‌راسیمه‌كان كه كامیان پێشتر حوكمیان بۆ ده‌رچووه‌و كامیان دادگای ته‌میز پێشتر په‌سه‌ندی كردووه‌و ئه‌وله‌ویه‌ت دراوه به په‌سه‌ندكردنی دۆسیه‌كانی تایبه‌ت به‌تیرۆرو تاوانه‌كانی په‌یوه‌ست به‌شێواندنی ئاسایشی كۆمه‌ڵ.
پێنجه‌م: له‌میانه‌ی وردبینی له‌و مه‌راسیمانه‌ی كه پێشتر سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ده‌ریكردوون رونبوه‌وه ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن حوكمه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كردووه سه‌رباری تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌كی زۆریش به‌سه‌ر ده‌ركردنی ئه‌و مه‌راسیمانه‌دا هۆكاری جێبه‌جێنه‌كردنیشیان روون نییه.
شه‌شه‌م: به‌ڕێز سه‌رۆك كۆمار ئه‌و حوكمی له‌سێداره‌دانانه‌ی په‌سه‌ندكردو مه‌راسیمی تایبه‌تی بۆ ده‌ركردن ئه‌ویش به‌پێی ئه‌وه‌ی رۆژو مێژووی كامه سكاڵا له‌پێشتره‌و به‌پێی جۆری تاوانه‌كان به‌تایبه‌ت تاوانه‌كانی تیرۆر‌و ئه‌و تاوانانه‌ی ئاسایشی كۆمه‌ڵ ده‌شێوێنن و و به‌ندن به‌ئارامی كۆمه‌ڵه‌وه.
خالید شوانی
وته‌بێژی ره‌سمی به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی كۆماره‌وه