نوچەنێت.هه‌ولێر:
نوێنه‌رى ئێزدییه‌كان له په‌رله‌مانى كوردستان دەڵێت، هێزى پێشمه‌رگه‌ى ئێزدییه‌كان فراوانتر ده‌كرێت و به هه‌زاران ڕۆڵه‌ى ئێزدى ناونووس كراون بۆ ئه‌وه‌ى بچنە ناو ئەو فرقه سه‌ربازییه‌ی بۆ ئێزدییه‌كان دروست كراوه.
شێخ شامۆ،ئه‌ندامى پەرلەمانتاری پارتی و نوێنه‌رى ئێزدییه‌كان لە په‌رله‌مانى كوردستان به ماڵپه‌ڕى فه‌رمی را اگه‌یاندوە”هێزى پێشمه‌رگه‌ى ئێزدییه‌كان فراوانتر ده‌كرێت و به هه‌زاران ڕۆڵه‌ى ئێزدى ناونووس كراون بۆ ئه‌وه‌ى بچنە ناو ئەو فرقه سه‌ربازییه‌ی بۆ ئێزدییه‌كان دروست كراوه”.
وتیشی”ئه‌و هێزه، هێزى فه‌رمى ئێزدییه‌كانه و له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و هێزه هیچ هێزێكى دیكه بۆى نییه خۆی بکاتە شه‌رعى و، له ناوچه‌كه‌دا خۆی بسەپێنێت، چونكه ئه‌وه ڕاسته‌وخۆ سه‌ر به وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانه”.
ئه‌وه‌شى خسته ڕوو: سه‌رجه‌م فه‌رمانده‌كانى ئه‌و هێزه، فه‌رماندەی ئێزدینە.