نوچەنێت.هه‌ولێر:
وەزیری سامانە سروشتییەکان رایدەگەیەنێت: هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ره‌تای مانگی رابردوه‌وه نه‌وت سه‌ربه‌خۆ ده‌فرۆشێت و ئه‌و بریاره‌ش بۆ ئەوە بوە بتوانن بودجه‌ی هەرێم و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین بكەن.
ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگەیاندوه” هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ره‌تای مانگی رابردوه‌وه نه‌وت سه‌ربه‌خۆ ده‌فرۆشێت و ئه‌و بریاره‌ش بۆ ئەوە بوە بتوانن بودجه‌ی هەرێم و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین بكەن“.
ئاشكراشیكرد”له‌ئێستادا به‌و نه‌وته‌ی كه فرۆشتویانه، موچه‌ی مانگی ئایاریان دابین كردوه و ته‌نها ئه‌وه ماوه پاره‌كه ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكرێت و له دۆلاره‌وه بكرێت بە دینار“.
وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان وتیشی”نامانه‌وێت له‌به‌غدا داببڕێن، به‌ڵام كاتێك به‌غدا ئیستحقاقی خۆمان پێ نادات ناچار ده‌بین په‌نا بۆ رێگه‌ی تر ببه‌ین، له‌كاتێكدا حكومه‌تی به‌غدا به‌پێی یاسای بوجه دەب (١٧%)ی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی ره‌وانه بكردایه، بەڵام نەیکردوە“.
ئاشتی هەورامی ئەوەشی خستەڕو کە”هیچ كاتێك گفتوگۆ ره‌تناكانه‌وه و ئامادی دانیشتنن، به‌ڵام سورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و نه‌وته‌ی ره‌وانه‌ی ده‌كەن، به‌پێی رێككه‌وتنی هه‌ردولا ده‌بێت (550) هه‌زار به‌رمیل بێت له‌رۆژێكدا، ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و بڕه نه‌وتەش به‌غداد پاره رە‌وانه‌ی هەرێم بكات“.