نوچەنێت.هه‌ولێر:
وه‌ك پێشتر لیژنه 21 كه‌سییه‌كه‌ی ئاماده‌كردنه‌وه‌ی ده‌ستووری كوردستان رایانگه‌یاندبوو كه هه‌موو پێنجشه‌ممه‌یه‌ك لیژنه‌كه خۆی ته‌رخان ده‌كات بۆ وه‌رگرتنی راو سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازه‌كانی چین و توێژه‌كان له‌باره‌ی ده‌ستووره‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌عات ئه‌مڕۆ 2015/7/9، سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی سێبه‌ری ئاماده‌كردنه‌وه‌ی ده‌ستوور كه له كه‌سانی یاساناس و شاره‌زا و چالاكانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی پێكهاتوون، له هۆڵی په‌ناگیری له ته‌لاری په‌رله‌مان ۆركشۆپێكی سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌ی ده‌ستووری كوردستان، بۆ لیژنه‌ی سێبه‌ری ده‌ستوور و لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستووری كوردستان بۆ راپرسی سازكرد.
لیژنه (21) كه‌سییه‌كه‌ی ئاماده‌كردنه‌وه‌ی ده‌ستووری كوردستان تا ئێستا (36) كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامداوه، له‌ئه‌نجامی كاره‌كانیشیاندا (41) مادده‌یان نووسیوه‌ته‌وه و ئێستاش له ده‌روازه‌كانی ماف و ئازادییه‌كاندان، ده‌ستووری كوردستان له (27) بنه‌مای گشتی پێكهاتووه.
له‌و گفتوگۆیه‌دا كه ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان و یه‌كێتی په‌رله‌مانتاران و ژماره‌یه‌ك له دادوه‌ران و مامۆستایانی زانكۆ تێیدا به‌شداربوون، تیشك خرایه سه‌ر كاره‌كانی لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستووری كوردستان بۆ راپرسی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی سێبه‌ری ده‌ستوور و به‌شداریپێكردنی چین و توێژه جیاجیاكان له نووسینه‌وه و ئاماده‌كردنی ئه‌و ده‌ستووره و له سه‌رجه‌م پانێله‌كانی ۆركشۆپه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه كه پێویسته له ده‌ستووری كوردستاندا ماف و ئازادییه‌كان و سنوور و چه‌مكی هاووڵاتیبوون و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان و پره‌نسیپه‌كانی پێكه‌وه‌ژیان و سیستمی سیاسی و ئابووری و ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو هاوشێوه‌ی وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانی جیهان دابڕێژرێت و به زووترین كات هه‌رێمی كوردستانیش ببێت به خاوه‌نی ده‌ستووری خۆی.
هه‌ر له ۆركشۆپه‌كه‌دا چه‌ندین سه‌رنج و تێبینی و پێشنیاز له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه بۆ زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی پڕۆژه یاساكه خرایه روو.