نوچەنێت.هه‌ولێر:
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان كۆتایی هات و هه‌ردوولاش بۆچوونه‌كانیان له‌باره‌ی پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور له‌یه‌كه‌وه نزیكه و وته‌بێژی یه‌كێتیش ده‌ڵێت، پێویسته سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگره‌كه‌ی له‌په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێن
بەمەبەستی وەڵامدانەوەی پێشنیارەكەی پارتی ئەمڕۆ وه‌فدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌ردانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیان كرد له‌مه‌كۆی سه‌ره‌كی ئەو حیزبەو لەگەڵ نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتی كۆبونەوە.
كه‌مێكیش له‌مه‌وبه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان كۆتایی هات و هه‌ردوولاش بۆچوونه‌كانیان له‌باره‌ی پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور له‌یه‌كه‌وه نزیكه و هه‌روه‌ها دا تاووتوێی پێشنیازی هاوسه‌رۆكیی بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كراوه به جۆرێك سه‌رۆكی هه‌رێم له‌بری یه‌ك جێگر دوو جێگری هه‌بێت.
دوای كۆبونەوەكەش لە لیدوانێكدا بۆ دەزگاكانی راگەیاندن عیماد ئه‌حمه‌د وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی وتی: ده‌بێت سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگره‌كه‌ی له‌په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژدرێرین.
وتیشی: پێویسته یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌مواربكرێته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم رێكبخرێته‌وه.
هه‌ر له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم ئه‌ندامی وه‌فدی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند: گۆڕان و یه‌كێتی بووچونه‌كانیان زۆر له یه‌كه‌وه نزیكه.
وتیشی: بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه، به‌مه‌به‌ستی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسه هه‌نوكه‌ییانه‌ی كه له ئێستادا له‌هه‌رێمی كوردستان جێی گفتوگۆكردنه.