دكتۆر فازل نەبی بۆ نوچەنێت: ئاسۆی نزیكبوونەوەی هەولێر و بەغدا ڕوونە

0

نوچەنێت: هەولێر

بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق گەشبینی خۆی بە نزیكبوونەوەی هەولێر و بەغدا خستەروو و پێیشیوایە كە ئاسۆی نزیكبوونەوەیان روونە، وتیشی: “هەندێك بابەتی مەوزوعی هەن، كە هەولێر و بەغدا دەتوانن لەسەری رێكبكەون و ئەوانەیش كۆتایی بە كێشەكانی نێوانیان دەهێنێت”.

دكتۆر فازل نەبی بریكاری وەزارەتی دارای عێراق، لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ نوچەنێت راگەیاند، كە ئەو گەشبینە بە نزیكبوونەوەی نێوان هەولێر و بەغدا، چونكە وەك ئەو وتی: “هەندێك بابەتی مەوزوعی هەن، كە جارێ زووە بۆ باسكردنیان دەتوانرێت ڕێكەوتنیان لەسەر بكرێت و كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بكات”.

لە بارەی فرۆشتنی سەربەخۆی نەوت لە لایەن هەرێمی كوردستانەوە، نەبی وتی: “رەنگە ئەوكارە نەتوانێت كێشەكان چارەسەر بكات، بەڵام ئەو بابەتە مەوزووعیانە ئەگەر هەردوولا ڕێك بكەون لەسەری، كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر دەكات و دەتوانرێت لەو رێیەوە هەنگاو بۆ چارەسەر كردنی قەیرانە ئابوورییەكانیش بنرێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com