نوچه‌نێت
شانه‌ى راگه‌یه‌ندنى جه‌نگى له‌به‌غدا رووداوى شه‌ڕه‌كه‌ى شه‌وى رابردوو ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌ینێ” كۆمه‌ڵێك چه‌كدار ویستویانه بینایه‌كى حكومى داگیر بكه‌ن”.
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مشه‌و له‌لایه‌ن چه‌ندین چه‌كداره‌وه له‌گه‌ڵ هێزه‌ئه‌منییه‌كانى عێراق ده‌بێته شه‌ڕ، ئه‌مڕۆ هۆكارى شه‌ڕه‌كه ئاشكراده‌كرێت. خانه‌ى راگه‌یاندنى جه‌نگ له‌به‌غدا رایده‌گه‌ینێ كۆمه‌ڵێك چه‌كدار ویستویانه بینایه‌كى حكومى له ناوچه‌ى زه‌یونه له‌به‌غدا داگیربكه‌ن و بیكه‌نه باره‌گاى خۆیان. ئه‌م شانه‌یه ناوى هێزه‌كانى نه‌بردووه كه ویستویانه ئه‌و بینایه حكومیه له‌به‌غدا داگیر بكه‌ن. به‌پێى زانیارییه‌كان سێ كه‌س له‌پۆلیس بریندارن.