عالية الناصري : بگەڕێوە
وەرگێڕانى لە عەرەبیەوە : ئەرشەد عاصى
بگەڕێوە كە كات دەبێتە ديلى دزەكانى دەريا ..
بگەڕێوە و سوارى ئەسپە لآڵەكەتبە
كە ناڵە و خليسكان و پەشۆكانەكانت لە مەودا بەلادێن ..
درەوشاوەبە و
گوڵەكانت ببە لە قەرتاڵەيەكى كۆن،
من وەك خۆم نەماوم
دەفتەرى بيرەوەريشم ئێستا بابەتەكانى پڕژانن ..
دەريا گێژەڵووكەى لەبيرچونەوەى بەديارى پێدام
منيش ئاسوودەيى خۆمم كڕى،
تۆش لە بيرەوەريم
وەك شەپقەى وێژەوانێك كە جێيهێشتووە لە رێگايەكى گەلۆر ..
بگەڕێوە و گوڵ بكڕە
بگەڕێوە و بگەڕێ بەدواى خۆشەويستيە ونبووەكەت
بگەڕێوە بۆ لاى هەموو ئافرەتان
جگە لە من
چونكە من ئەى بەڕێزى ناديارم
لەم بوونەدا نەماوم .