نوچه‌نێت
به‌تۆمه‌تى ئه‌وه‌یه له‌درامایه‌ك ناوى حزبى ده‌عوه‌ى به‌كارهێناوه،سوكایه‌تى پێكردووه، حزبى ده‌عوه سكاڵا له عادل ئیمام ده‌كات.
ئێستا له‌كه‌ناڵێكى عه‌ره‌بى دراماى(ئوستاز و سه‌رۆك به‌ش) په‌خش ده‌كرێت، كه درامایه‌كى میسرییه و عادل ئیمام رۆلى سه‌ره‌كى تێدا ده‌بینى. له‌یه‌كێك له ئه‌ڵقه‌كانى گوایه باسى ئیخوانه‌كان ده‌كات. دروشمى حزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامى به‌كارهاتووه. حزبى ده‌عوه حزبه‌كه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى عێراق نورى مالكییه. ئێستا ئه‌و حزبه به‌نیازه سكاڵا له‌سه‌ر عادل ئیمام و ستافى دراماكه تۆمار بكات. عه‌لى عه‌لاق یه‌كێك له‌سه‌ركرده‌كانى ئه‌و حزبه ئاشكراى كردووه كه‌ئێستا له هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌كانى تۆماركردنى سكاڵاكه‌ن.
حزبه‌كه‌ى مالیكى سكاڵا له‌سه‌رعادل ئیمام ده‌كات
0
Share.