نوچه نێت
سه‌رچاوه‌كان ئاشكراى ده‌كه‌ن رۆژ له‌دواى رۆژ نێوانى ئوسامه نوجه‌یفى و سه‌لیم جبورى گرژتر ده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌ك نوجه‌یفى بیر له‌لادانى سه‌لیم جبورى ده‌كاته‌وه.
به‌پێى ئه‌و سه‌رچاوه نزیكانه‌ى له‌نێو ئیتحادى قیوا ئاشكرایان كردووه رۆژ له‌دواى رۆژ نێوان سه‌لیم جبورى سه‌رۆك په‌ڕله‌مان و ئوسامه نوجه‌یفى جێگرى سه‌رۆك كۆمار زیاتر ده‌بێت. به‌پێى سه‌رچاوه‌كان تێكچوونى په‌یوه‌ندى نێوان ئه‌م دووكه‌سایه‌تییه له‌لادانى ئه‌سیل نوجه‌یفى پارێزگارى موسڵه‌وه ده‌ست پێده‌كات گوایه ئوسامه، سه‌لیم به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات ده‌ستى له‌لادانى براكه‌ى هه‌بووه. له‌رووى راگه‌یاندنیشه‌وه تۆمه‌تى ئه‌وه بۆ سه‌لیم جبورى دروست ده‌كات كه كێشه‌ى سوننه‌كانى فه‌رامۆشكردووه و په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعه‌كان به‌هێزه. هه‌ندێك له‌سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه نوجه‌یفى بیر له پلانێك ده‌كاته‌وه تا جبورى له‌پۆسته‌كه‌ى لابدات. كه‌چى لایه‌نگرانى جبورى ئه‌مه ره‌تده‌كه‌نه‌وه و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن جبورى لایه‌نگرى زۆر له‌ناو ئیتحادى قیوا هه‌یه و توانستیشى له‌به‌ڕێوه‌بردنى دانیشته‌كانى په‌ڕله‌مان هه‌یه. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا به‌دوورى ده‌زانن نوجه‌یفى بیر له پلانێكى وه‌ها بكاته‌وه چونكه به‌گوته‌ى ئه‌وانه‌ى له‌سه‌لیم جبورى نزیكن” ئه‌مه كارێكى ئه‌سته‌مه له‌بارودۆخێكى وه‌ها بیر له‌تێكدانى ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان بكرێته‌وه”.
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌دژى سه‌رۆكى په‌ڕله‌مان هه‌یه
0
Share.