نوچەنێت.هه‌ولێر:
بۆ تاوتوێكردنی پێشنیاره‌كه‌ی پارتی تایبه‌ت به پرسی ده‌ستور و یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم،سبه‌ی یه‌كێتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆده‌بنه‌وه.
كەناڵی KNN ی سەر بەگۆڕان بڵاوی كردوەتەوە:سبه‌ی وه‌فدێكی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان سه‌ردانی مه‌كۆی سه‌ره‌كیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات له شاری سلێمانی و له‌گه‌ڵ ڕێكخه‌ری گشتی و هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان كۆده‌بێته‌وه.
بەپێ هەواڵەكە: كۆبوونه‌وه‌كه بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و پێشنیاره‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانه كه سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه له‌ڕێگه‌ی وه‌فدێكه‌وه به‌سه‌رۆكایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی خستیه به‌رده‌م لایه‌نه‌كان، تایبه‌ت به پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستوری هه‌رێم .
سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه وه‌فدێكی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد و پێشنیاری حزبه‌كه‌یان بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م دۆخه پێدان، كه دیارترینیان ته‌واوبوونی ئه‌م خوله‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سعود بارزانییه له‌گه‌ڵ ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستان.