نوچه نێت
به‌پێى راپۆرتێكى رۆژنامه‌وانى ئێران زیاتر له 40 كه‌ناڵى ئاسمانى و لۆكاڵى له‌عێراق هه‌یه و برى ملیارێك دیناریش به‌هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك ده‌دات كه‌ناڵى لۆكاڵى دابمه‌زرێنێت و 3 ملیاریش بۆ كه‌ناڵى ئاسمانى.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه چه‌ندین كه‌ناڵى ئاسمانى عێراقى نزیك له‌ئێران هه‌یه، كه‌چى راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان باس له‌وه ده‌كات ئێران ده‌یه‌وێ له‌رێگاى نووسینگه‌یه‌كى رێبه‌رى شۆڕشى ئێران، چه‌ندین كه‌ناڵى لۆكاڵى دیكه له باشوورى عێراق بكاته‌وه ئه‌و جۆره كه‌ناڵانه‌ى كه له عێراق ” به‌ئه‌رزى ناوده‌برێن”.
له راپۆرتێكى رۆژنامه‌وانى دا كه سایتى العباسیه نیوز بلاوى كردۆته‌وه. نوسینگه‌ى خامه‌نایى له نه‌جه‌ف پاڵپشتى هه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كى شیعه ده‌كات كه كه‌ناڵى تی ڤى لۆكاڵى دابنێت. بۆ ئه‌مه‌ش سایته‌كه ده‌ڵێ” له‌رێگاى ده‌سته‌ى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان زانراوه 24 كه‌ناڵى لۆكاڵى نزیك له‌ئێران كراوه‌ته‌وه” سایتى العباسیه نیوز ده‌شڵێ” ئێران ملیارێك دینار به‌هه‌ر كه‌سێك ده‌دات ته‌له‌فزیۆنى لۆكاڵى بكاته‌وه و 3 ملیاریش به‌وكه‌سانه ده‌دات كه‌ناڵى ئاسمانى بكه‌نه‌وه”. هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات هه‌ر هه‌موو ئه‌و كه‌ناڵانه كار له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ى تێگه‌یشتنى شیعه‌گه‌رى ئێران ده‌كه‌ن. ئه‌م كه‌ناڵانه‌ش بریتین له : ئیتجاه، ئال به‌یت، ئیمام حوسێن، مه‌هدى، نوجه‌با، نه‌جه‌ف، كه‌ربه‌لا، به‌سڕا، مه‌عاریف، ویلایه، ئه‌برار، صادق، قه‌مه‌ر، مه‌وعید، ئه‌وحه‌د، حوجه، هیدایه، عه‌باس، مه‌رجه‌عیه، به‌قیع، زه‌هرا.
له‌باره‌ى كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كانیش ئه‌و راپۆرته‌ى العباسیه نیوز ناوى خاوه‌نه‌كانیان ئاشكرا ده‌كات، غه‌دیر له‌لایه‌ن هادى عامرى سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت. عه‌هد له‌لایه‌ن ئه‌هلى هه‌قه‌وه سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت. ئافاق هى نورى مالیكیه. مه‌سار هى شه‌خسى قه‌یس خه‌زعه‌لییه. فورات هى مه‌جلیسى ئه‌علایه. بلادى هى ئیبراهیم جه‌عفه‌رییه.