هێمن بابان : چەترێک بۆ سێو

0

هێمن بابان : چەترێک بۆ سێو

ئیتر باوەڕم پێت نەما
ئیتر هەستی ووشەکانم
بە ئاوازی ژێی ڵاڵی تۆ
جارێکی تر نایکەن سەما ..
ئاخر ئادەم
چونکە سێوێکی گرتە دەم
لە بەهەشتا دەریانکرد و
تاڵاوی ژینیان پێ نۆشی ..
خۆ من دەمم بۆ سێو نەبرد
تەنیا دەستم کردە چەترێ
سێوەکانم بۆت داپۆشی ..
هێندەی نەبرد
دیدەی هەستت نابینا بوو
وەکو دڕکێک
لە جەستەی ئەوینا ڕاچووی ..
وەک باڵدارێک هەڵفڕیت و
کەس نەیزانی بۆ کام لا چووی ..

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com