نوچەنێت.ههولێر:
سەرۆکی ئەنجومەنی قەزای خانەقین ڕاگەیاند،بەھۆی ھاتنی شەپۆلێکی گەرماو مانگی ڕەمەزانەوە،بڕیارمانداوە کە ڕۆژانی پێنجشەممەش بکەین بەپشووی ڕەسمی لەدامودەزگاکانی قەزای خانەقین.
سەمیر محەمەد سەرۆکی ئەنجومەنی قەزای خانەقین بەSNNی ڕاگەیاند:”بەھۆی ھاتنی شەپۆلێکی گەرماو مانگی ڕەمەزانەوە، بڕیارمانداوە کە جگەلە ڕۆژانی ھەینی و شەممە،ڕۆژانی پێنجشەممەش بکەین بەپشووی ڕەسمی لەدامودەزگاکانی قەزای خانەقین”.
بەوتەی ناوبراو ڕۆژانە پلەکانی گەرما لەسنورەکەیاندا دەگاتە(٤٧-٤٨) پلەی سەدی،سەبارەت بەدیاریکردنی ڕۆژی پێنجشەممە بەپشوو، وتی: ناکرێت لەناوەڕاستی ھەفتەدا پشوو دیاری بکرێت،بەڵام لەکۆتایی ھەفتەکەدا کاریگەری ئەتۆی نابێت و یارمەتیدەریش دەبێت بۆ فەرمانبەران تاوەکو ٣ ڕۆژ پشوویان ھەبێت لەھەفتەیەکدا.