نێردەی تایبەتی سکرتێری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ئاگاداربوون له‌ پرسی پێکهاتەکان سه‌ردانی په‌رله‌مان ده‌كات

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لەکۆبوونەوەیدا لەگەڵ جێگری نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، گفتوگۆیان لەبارەی پرسی دەستوور و پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان کرد.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ، ٤ شەممە، ٨-٧-٢٠١٥ (جۆرجی بوزتین- Gyorgy busztin) جێگری نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان و شاندێکی نەتەوەیەکگرتووەکان، سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کرد و لەلایەن د.یوسف محەمەد سادق، سەرۆکی پەرلەمان پێشوازی کران.

ماڵپەڕی پەرلەمانی کوردستان بڵاوی کردەوە”لە کۆبوونەوەیەکدا، جۆرجی بوزتین وتی”ئامانجی هاتنەکەمان بۆ پەرلەمانی کوردستان، بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوونی پرسی پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان و هەنگاوەکانی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان و چەند مەلەفێکی تری گرنگی نێوان نەتەوەیەکگرتووەکان و پەرلەمانی کوردستانە“.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕەكە”د.یوسف محەمەد سادق، سەرۆکی پەرلەمان، لە بارەی پرسی دەستوورو مافی پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان وتی “پاراستنی مافی پێکهاتەکان لە دەستووردا بنەمایەکی ستراتیژییە، یەکێک لە ئامانجەکانی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان پاراستنی مافی پێکهاتەکانە، چونکە کوردستان پێکهاتەیەکی هەمەڕەنگی هەیەو سەدان ساڵە پێکهاتەو ئاین و مەزهەبی جیاواز لە کوردستاندا بە ئارامی پێکەوە دەژین“.

ماڵپەڕەكە رونیشیكردوەتەوە”لەبارەی پرسی جیاوازیی نێوان فراکسیۆنەکان، لەسەر سیستەمی سیاسی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی پەرلەمان وتی “ئەم پرسە گفتوگۆیەکەی گەرمی نێو پەرلەمانی کوردستانە و فراکسیۆنەکان لە گفتوگۆدان، هیوادارین لە ماوەیەکی دیاریکراودا بگەینە ڕێگە چارەیەکی گونجاو بۆ ئەو پرسە“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com