نوچەنێت-قورتاس نیوز
شایەتحاڵەكان لە پارێزگای نەینەواوە ئەمڕۆ چوارشەممە رایانگەیاند كە رێكخراوی توندڕەوی داعش پەنجا منداڵی ئێزدی بەرەو موسڵ هێناوە دوای ئەوەی مەشقەكانی پی تەواو كردوون.
شایەتحاڵەكان وتوویانە ئەو پەنجا منداڵە ئێزدییە لە دەرەوەی پارێزگای نەینەوا مەشقیان پێكراوە و ئێستا كە هێنراونەتە موسڵ سەرجەم مەشقەكانیان تەواو كردوە.
داعش بە دوو قۆناغ مەشق بەوانە دەكات كە دەیانكاتە چەكداری خۆی، سەرەتا قۆناغی جەستەیی و سەربازیی، پاشان قۆناغی رۆحی و ئایینی.