نوچەنێت-ئاژانسەكان
لە سەردانەكەیدا بۆ ئەنقەرە، سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ ئەحمەد داودئۆغڵو سەرۆك وەزیرلن توركیا كۆبووەوە.
ئەوەی بووە جێگای سەرنجی مێدیاكان ئەوەبوو كۆبوونەوەكە بە داخراوی و بۆ ماوەی 90 خولەك بەردەوامبوو، جگە لە بەرپرسی دەزگای میتی توركیا هاكان فیدان، كەسی تر ئامادە نەبوو.
بەگوێرەی راگەیەندراوی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی توركیا، كۆبوونەوەكە بۆ باسكردن بووە لەبارەی شەڕی دژەداعش و ئاساییشی هاوبەشی هەردوو وڵات.
لەو سەردانەیدا بۆ ئەنقەرە كە دوێنێ سێشەممە ئەنجامیدا، سەلیم جبوری سەرەتا لەگەڵ هاوتا توركەكەی ،عیسمەت یەڵماز، كۆبووەوە و وەك لە راگەیەنراوی كۆبوونەوە هاوبەشەكەیاندا هاتبوو باسیان لە هاریكاری عێراق كردووە لە شەڕی دژە داعشدا.