نوچه نێت
حزبى به‌عس رایده‌گه‌ینێ عه‌بدولباقى سه‌عدون له‌لایه‌ن نه‌جمه‌دین كه‌ریمه‌وه راده‌ستى به‌غدا كراوه‌ته‌وه و ملیۆن دۆلاریش وه‌ك پاداشت به نه‌جه‌مه‌دین كه‌ریم دراوه.
10 رۆژ هه‌واڵگرتنى عه‌بدولباقى سه‌عدون له‌لایه‌ن به‌رپرسانى ئه‌منى راگه‌یاندرا. به‌پێى لێدوانه فه‌رمیه‌كانى حكومه‌تى عێراقى،سه‌عدون به‌پرۆسه‌یه‌كى هه‌واڵگرى ورد ده‌ستگیركراوه. كه‌چى دواتر له‌لایه‌ن به‌عسه‌وه سه‌ر له‌به‌رى زانیارییه‌كان ره‌تده‌كرێته‌وه. به‌پێى راپۆرتێكى سایتى عه‌باسیه نیوز عه‌بدولباقى سه‌عدون خۆى راده‌ستى ئاسایشى كه‌ركوك كردووه. به ناسنامه‌یه‌كى ساخته كه ناوى”مه‌زهه‌ر حه‌مید خه‌له‌فه” پیسه‌ى جووتیاره. ئه‌و ویستویه‌تى بچێته كوردستان به‌ڵام دواتر پارێزگارى كه‌ركوك پێى زانیوه راده‌ستى به‌غداى كردووه. له‌برى ئه‌مه‌ش ملیۆن دۆلارى وه‌رگرتووه وه‌ك پاداشت.
زانیارییه‌كانى به‌عس كه به‌سایته‌كه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه عه‌بدولباقى سه‌عدون كێشه‌ى ده‌روونى هه‌بووه. ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى به‌عس یه‌كێك بوو له داواكراوه‌كانى دواى كه‌وتنى رژێمى به‌عس.
به‌عس: نه‌جمه‌دین كه‌ریم سه‌ركرده‌یه‌كى ئێمه‌ى راده‌ستى به‌غدا كردووه و ملیۆن دۆلارى وه‌رگرتووه
0
Share.