نوچەنێت.هه‌ولێر:
لیژنه‌ى كاروبارى ته‌ندروستى رایده‌گه‌ێنێت،رێژه‌یه‌كی زۆر له نه‌خۆشخانه‌كان ئامێرى ئۆتۆ كلێڤ به‌كار ناهێنن كه تایبه‌ته به له‌ناوبردنى پاشماوه ته‌ندروستییه‌كانى نه‌خۆشخانه‌كان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ماوه‌ى یه‌ك ساڵ مۆڵه‌ت دراوته نه‌خۆشخانه‌كان بۆ دابینكردنى ئه‌و ئامێره به پێچه‌وانه‌وه داده‌خرێن.
به مه‌به‌ستى تاووتوێكردنى كێشه‌و گرفته‌كانى به‌رده‌م ژینگه له هه‌رێمى كوردستان و رێگاچاره‌كانى،ئه‌مڕۆ 2015/7/7، لیژنه‌ى كاروبارى ته‌ندروستى و ژینگه له په‌رله‌مانی كوردستان، به ئاماده‌بوونى زولفا مه‌حمود سه‌رۆكی لیژنه و مریه‌م سه‌مه‌د جێگری سه‌رۆكی لیژنه، له هۆڵی لیژنه له ته‌لاری په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ تیمى ژینگه‌ى نووسینگه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم كۆبۆوه.
به‌پێ هه‌واڵی سایتی په‌رله‌مان،له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر كێشه‌و گرفته ژینگه‌یییه‌كان و رێگه‌چاره‌كان كران و ته‌ئكید له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى بڕیاری داخستنی پاڵاوگه نایاساییه‌كان كرایه‌وه كه بوونه‌ته هۆكارى پیسبوونى ژینگه و مه‌ترسیى گه‌وره له‌سه‌ر ژیانى هاووڵاتییان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌ردوولا بڕیاریاندا میكانیزمێك دابنێن كه سه‌رجه‌م ئه‌و پاڵاوگانه‌ى رێنماییه‌كانى ده‌سته‌ى ژینگه جێبه‌جێ ناكه‌ن و نایاسایین دابخرێن.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كێشه‌و گرفتى پاشماوه و خۆڵ و خاشاكی شاره‌كان خرایه روو كه تاكو ئێستا به‌شێوه‌یه‌كى ته‌ندروست فڕێنادرێن و كۆناكرێنه‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ش به رێژه‌یه‌كى زۆر نه‌خۆشخانه‌كانى هه‌رێم ئامێرى ئۆتۆ كلێڤ به‌كار ناهێنن كه تایبه‌ته به له‌ناوبردنى پاشماوه ته‌ندروستییه‌كانى نه‌خۆشخانه‌كان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ماوه‌ى یه‌ك ساڵ مۆڵه‌ت دراوته نه‌خۆشخانه‌كان بۆ دابینكردنى ئه‌و ئامێره به پێچه‌وانه‌وه داده‌خرێن.
هه‌ر به‌پێ هه‌واڵی سایته‌كه،له ماوه‌ى ساڵانى رابردوودا زۆرترین پێشێلكارى به‌رامبه‌ر به ژینگه و ده‌سته‌ى ژینگه كراوه، بۆیه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌ردوولا بڕیاریاندا له رێگه‌ى پڕۆژه یاسایه‌ك ده‌سه‌ڵاته‌كانى ده‌سته‌ی ژینگه زیاتر بكرێ بۆ به‌ره‌وپێشبردنى كه‌رتى ژینگه له هه‌رێم و هاووڵاتییانیش هۆشیار بكرێنه‌وه، به‌پێى توێژینه‌وه‌كان له هه‌رێمى كوردستان هه‌ر تاكێك رۆژانه بڕى زیاتر له یه‌ك كلیۆ گرام پاشماوه به‌شێوه‌یه‌كى نا ته‌ندروست فڕێده‌دات كه كاریگه‌ریى له‌سه‌ر ژینگه دروست كردووه.