نوچه‌نێت: تایبه‌ت
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پێشكه‌وتنی توركمانی رایگه‌یاند، هه‌وڵێك هه‌بوو بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كۆتای پێكهاته‌كان و ئه‌وه‌یش قبوڵناكه‌ین، وتیشی: “له حاڵه‌تی وادا هه‌ڵوێستی توندمان ده‌بێت كونسوڵخانه‌ی وڵاتان و كۆنگرێسی ئه‌مریكایش ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، چونكه قبوڵمان نیه هیچ فراكسیۆنێك له جیاتی ئێمه بیر بكاته‌وه و بڕیار بدات و ئیراده‌ی خۆی به‌سه‌ر ئێمه فه‌ڕز بكات”.
دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی ده‌ستكاری كردنی رێژه‌ی كۆتای پێكهاته‌كان له په‌ڕله‌مانی كوردستان، لایه‌نه سیاسییه‌كانی توركمان و كلدو ئاشوری و سریانی و ئه‌رمه‌نی، هه‌ڵوێستی خۆیان ده‌ربڕی و دژایه‌تی خۆیان بۆ ئه‌و هه‌وڵه خسته‌ڕوو، رۆژی (7/7/2015)یش، هه‌ر یه‌كه له فراكسسیۆنه‌كانی (یه‌كێتی و گۆڕان و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ) له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌و هه‌واڵه‌یان ره‌ت كرده‌وه و جه‌ختیان له‌سه‌ر په‌رۆشی خۆیشیان بۆ پێكهاته‌كان كردۆته‌وه، له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: “ئێَمە لەئێستادا پشتیوانی خواست و داواكاری راستەقینەی خودی پێكهاتەكان دەكەین، كە بریتییە لە رێكخستنەوەی نوێنەرایەتی راستەقینەی پێكهاتەكان و رێگریكردن لەدروستكردنی نوێنەرایەتی سێبەرو پارێزگاری كردنیان لە بەشداری بوون لەململانێی سیاسیەكان بۆ بەرژەوەندی لایەنەكانی تر”.
له به‌رانبه‌ر ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌شدا (مونا قه‌هوه‌چی) سه‌رۆكی فراكسیۆنی پێشكه‌وتنی توركمان له په‌ڕله‌مانی كوردستان به نوچه‌نێتی راگه‌یاند، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌و چوار فراكسیۆنه‌ی په‌ڕله‌مانی كوردستان ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه و رێگه ناده‌ن هیچ لایه‌نێك له جیاتی ئه‌وان بیر بكاته‌وه و بڕیار بدات، چونكه وه‌ك ئه‌و وتی: “ئێمه نوێنه‌ری سێبه‌ر نین و نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی نه‌ته‌وه‌ی خۆمانین، هه‌ر لایه‌نێكیش خه‌باتی چه‌ند ساڵه‌ی نه‌بێت ناتوانێت بگاته په‌ڕله‌مانی كوردستان، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌وان بیانه‌وێت به گوێره‌ی میزاج و ئئامانجی خۆیان نوێنه‌ر هه‌ڵبژێرن، ئه‌وه قبوڵ ناكرێت، چونكه نوێنه‌ری توركمان توركمان خۆی هه‌ڵیده‌بژێرێت، بۆیه قبوڵ ناكه‌ین كه‌س بیر له‌وه بكاته‌وه كه ده‌ستكاری یاسای كۆتای پێكهاته‌كان بكرێت، ئه‌گه‌ر پێویست بێت ئێمه خۆمان داوای هه‌مواری یاساكه ده‌كه‌ین، ئه‌ویش بۆ زیاد كردنی رێژه‌ی كورسییه‌كان نه‌ك كه‌مكردنه‌وه‌ی”.
مونا قه‌هوه‌چی رایگه‌یاند كه هه‌وڵێك له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری راوێژكاری ده‌ستووری و یاسایی سه‌رۆكايةتی په‌ڕله‌مانه‌وه هه‌بووه و دراوه به سه‌رۆكایه‌تی په‌ڕله‌مان، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كورسی كۆتای پێكهاته‌كان، به‌ڵام دوای زانیویانه هه‌ڵه‌یه‌كیان كردووه، بۆیه خۆیانی لێ بێبه‌ری ده‌كه‌ن، وتیشی: “ئێمه ئه‌و هه‌وڵه قبوڵ ناكه‌ین، بۆیه له حاڵه‌تی وادا ئه‌گه‌ر هه‌وڵه‌كه ببێته هه‌وڵێكی جدی، هه‌ڵوێستی توندیان ده‌بێت و كونسوڵخانه‌ی وڵاتان و كۆنگرێسی ئه‌مریكایش ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه، چونكه ئه‌و هه‌وڵه هه‌وڵێكی هه‌ڵه‌یه و دووره له بنه‌ماكانی دیموكراسی”.