نوچەنێت-عەرەبیە
شارەوانی مەشهەد لە باكووری رۆژهەڵاتی ئێران پرۆگرامێكی مەشقی سەربازیی بۆ منداڵان داناوە بەناوی “شاری یاریی قورئانی و مقاوەمەت” ، كە تێیدا لەژێر چاودێریی پیاوانی ئایینی و حەوزە عیلمییەكانی شیعە منداڵان لەسەر شەڕی سەربازیی رادەهێنرێن.
ماڵپەڕی فەرمیی شارەوانیی مەشهەد دەڵێ “مەبەست لە ئەم پرۆگرامە ئەوەیە منداڵان ئاشنابكرێن بە چەمكەكانی مقاوەمەت و شەڕ و ناسینی دوژمنان و جەنگان لەدژی ئەمریكا و سعودیە”.
لەو مەشقانەی بە منداڵەكان دەكرێن: بازدان بەسەر مین، رۆیشتن بەژێر تەلی دڕكاوی، رووبەڕووبوونەوەی چەكداریی، پەیماندان بۆ شەهیدبوون و چەندینی دیكە.
منداڵەكان لە گرووپی 10-15 كەسیدا رێكدەخرێن و بە 7 قۆناغ فێری هونەری جەنگی دەكرێن، جل و بەرگی سەربازیی دەپۆشن و هێمای مقاوەمەت لەسەر نێوچەوانیان دەبەستن.














