حیزبی دەعوە سكاڵا لەدژی عادل ئیمام تۆماردەكات

0

 

 

رووداو-ئاژانسە عێراقییەكان

 

بەرپرسێكی باڵای حیزبی دەعوەی ئیسلامیی عێراقیی ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند كە حیزبەكە بەنیازە سكاڵا لە دژی زنجیرەیەكی تەلەفزیۆنی تۆماربكات كە هونەرمەند عادل ئیمام رۆڵی سەرەكی تێدا دەگێڕێت، ئەویش چونكە لە یەكێك لە ئەڵقەكانی زنجیرەكەدا دروشمی حیزبی دەعوەیان بە خراپی بەكارهێناوە.

 

عەلی عەللاق یەكێك لە فەرماندەكانی حیزبەكە و ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر لیستی ئەو حیزبە لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنووسیدا وتی “هەندێك رێوشوێنی سەرەتاییمان گرتۆتەبەر بۆ بەرزكردنەوەی سكاڵایەكی یاسایی لەدژی زنجیرەی مامۆستا و سەرۆك بەش”.

 

عەلی عەلڵاق وتویەتی  دواتر یاسا دیاری دەكات كێ بەرپرسە لە بەكارهێنانی درووشمی حیزبی دەعوە لەو زنجیرەیەدا.

 

زنجیرەی تەلەفزیۆنی “مامۆستا و سەرۆك بەش” كە هونەرمەندی بەناوبانگ عادل ئیمان رۆڵی سەرەكی تێدا دەگێڕێ، لە یەكێك لە ئەڵقەكانیدا دروشمی حیزبی دەعوەی ئیسلامیی دەردەخات، كاتێك ئاماژە بە هەڵمەتی هەڵبژاردنەكانی ئیخوان موسلیمین دەكات.

 

عەلی عەللاق وتویەتی بەكارهێنانی درووشمی حیزبی دەعوە بەو شێوەیە سووگایەتییە بە سەرجەم گەلانی عێراق، بۆیە حیزب لەو كارە بێدەنگ نابێت و رێوشوێنی یاسایی لەدژی زنجیرەكە دەگرێتەبەر.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com