مەكتەب سیاسییەكی یەكێتی بۆ نوچەنێت: تەنها قسەكانی بەرهەم ساڵح گوزارشت لە سیاسەتی یەكێتی دەكەن

0

نوچەنێت: هەولێر

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشیتیمانی كوردستان رایگەیاند، لە پرسی سازان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان و بە تایبەتی پارتی دیموكراتی كوردستان، تەنها قسەكانی بەرهەم ساڵح گوزارشت لە سیاسەتی یەكێتی دەكەن.
رزگار عەلی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە نوچەنێتی ڕاگەیاند، بۆ سازان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان بەتایبەت پارتی دیموكراتی كوردستان، تەنها قسەكانی بەرهەم ئەحمەد ساڵی جێگری دووەمی سكرتێری گشتی یەكێتی گوزراشتن لە سیاسەتی یەكێتی، ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی وتیشی: “ئەو قسانەی كاك بەرهەم لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەی لەگەڵ كاك نێچیرڤان كردنی، تەنها ئەوانە گوزراشتن لە سیاسەتی یەكێتی”.
ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی وەك رەخنەیەك لە لێدوانی بەرپرسەكانی تری حیزبەكەی، وتی: “ناكرێت هەر كەسە و لەلایەن خۆیەوە قسەیەك بكات، بۆیە هەموومان كۆكین لەسەر ئەوەی كە قسەكانی دكتۆر بەرهەم گوزارشتن لە سیاسەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان”.
لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەی دوای كۆبوونەوەی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە رۆژی (5/7/2015)، كە لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە شاری سلێمانی، بۆ هەر یەكە لە نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و بەرهەم ئەحمەد ساڵح جَگری دووەمی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان رێكخرا، بەرهەم ئەحمەد ساڵح رایگەیاند: “پێویستە لایەنەكان هەماهەنگ‌ و هاوكاربن لەبەڕێوەبەردنی مەلەفە هەستیارەكانی هەرێمی كوردستان وەك مەلەفی ئەمنی‌ و ئابوری”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com