نوچه نێت
سه‌رۆكى په‌یه‌ده ده‌ڵێ” بارودۆخى ئێستا قبوڵى ئه‌وه ناكات هێزه‌كانى توركیا به‌ره‌و سوریا بچن” ده‌شڵێ” ئه‌گه‌ر هێزه‌كانى توركیا ئێمه بكه‌نه ئامانج، به‌رپه‌رچیان ده‌ده‌ینه‌وه”.
ساڵح موسلم سه‌رۆك په‌یه‌ده له‌لێدوانێكى دا بۆ رادیۆیه‌كى ئه‌مریكى قسه له‌سه‌ر رۆیشتنى سوپاى توركیا ده‌كات بۆ ناو سوریا و ده‌ڵێ” هه‌نگاوێكى وه‌ها پێویستى به ره‌زامه‌ندى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه و مه‌سه‌له‌ى سوریاش په‌یوه‌ندى راسته‌وخۆى به‌توركیاوه نییه” له‌باره‌ى ئه‌گه‌ر توركیا له‌شكركێشى بكات په‌یه‌ده به‌رپه‌رچى ده‌داته‌وه؟ له‌وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره موسلم ده‌ڵێ” جارێ پلانێكى وه‌ها نییه به‌ڵام ئه‌گه‌رهاتوو هێزه‌كانى توركیا ئێمه بكه‌نه ئامانج ئێمه‌ش به‌رپه‌رچیان ده‌ده‌ینه‌وه”.
ساڵح موسلم: له‌سوریا به‌رپه‌رچى هێزه‌كانى توركیا ده‌ده‌ینه‌وه
0
Share.