نوچه نێت
رۆژنامه‌ى حه‌یاتى له‌نده‌نى ئاشكراى ده‌كات داعش توانویه‌تى شارۆچكه‌ى عه‌ین عیسا له چه‌كدارانى یه‌په‌گه وه‌ربگرێته‌وه.
رۆژنامه‌كه پشت به‌زانیارییه‌كانى مه‌رسه‌دى سورى ده‌به‌ستێت كه رێكخراوێكى ناحكومییه له‌بوارى مافى مرۆڤ كارده‌كات. به‌ڕێوه‌به‌رى مه‌رسه‌د به‌حه‌یاتى راگه‌یاندووه. داعش دوێنى توانیویه‌تى شارۆچكه‌ى عه‌ین عیسا له‌باكوورى شارى رقه له چه‌كدارانى یه‌په‌گه وه‌ربگرێته‌وه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه دوو هه‌فته ده‌بێت هێزه كوردییه‌كان به پاڵپشتى فرۆكه‌كانى هاوپه‌یمانان به‌ره‌و شارى رقه‌ى گه‌وره‌ترین شارى ده‌سه‌ڵاتى داعش بچن. گرتنه‌وه‌ى ئه‌و شارۆچكه‌یشه له‌لایه‌ن داعشه‌وه به‌یه‌كه‌م شكستى هێزه كوردییه‌كان داده‌نرێت له‌ماوه‌ى ئه‌م دووهه‌فته‌یه‌دا.
داعش ئه‌م شارۆچكه‌یه‌ى له یه‌په‌گه سه‌نده‌وه
0
Share.