خه‌سره‌و گۆڕان : ده‌عوه‌تى به‌در به‌ده‌ست ئێمه نه‌گه‌یشتووه
نوچەنێت.تایبەت:
خه‌سره‌و گۆران سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ره‌تى ده‌كاته‌وه بایكۆتى ئاهه‌نگى رێكخراوى به‌دریان كردبێت.
پارتی رۆژی شەممە بەشداری لەیادی 34 ساڵە دامەرزاندنی ریكخراوی بەدر نەكرد.لەكاتێكدا ریكخراوی بەدر كاتی خۆی لەگەڵ پارتى لەهەشتاكانەوە پەیوەندیان باش بووه.سه‌رچاوه‌یه‌ك پێشتر به‌نوچه‌نێتى راگه‌یاندبوو كه پارتى رازى نه‌بووه له‌و ئاهه‌نگه ئاماده‌بێت، به‌ڵام خه‌سره‌و گۆران ئه‌مه ره‌ت ده‌كاته‌وه و له‌لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت ده‌ڵێ” عیلاقاتمان لەگەڵ رێخراوی بەدر زۆرباشە و هیچ كیشەیەكمان نییە. حەشدی شەعبیش هێزێكە دژی تیرۆرستان كار دەكەن لە عێراق،بەداخەوە ئەو دەعوەتەی ئەوان بە ئێمە نەگەیشتوە بۆیە ئامادەنەبووین دەنا بەخۆشحاڵیەوە حازر دەبووین“.
خه‌سره‌و گۆران بۆ نوچه‌نێت: په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ رێكخراوى به‌در نه‌پچڕاوه
0
Share.