نوچه نێت
رۆژنامه‌كانى توركیا رایانگه‌یاندووه كه شوراكه‌ى دیاربه‌كر خراوه‌ته‌وه لیستى یونسكۆ ئه‌مه‌ش 15 شوێنى توركیا ده‌بێت له‌لایه‌ن یونسكۆوه ده‌خرێته لیستى شوێنه‌وارى جیهانییه‌وه.
رۆژنامه‌ى یه‌نى شه‌فه‌ق رایاگه‌یاندووه، دوێنێ شوراكه‌ى شارى دیاربه‌كر خرایه لیستى یونسكۆوه. هه‌ر دوێنیش شارى ئیفه‌س له ئه‌زمیر خرایه لیستى یونسكۆ. ئه‌مه‌ش 15 شوێنى توركیا ده‌بێت كه‌له‌و لیسته‌ى یونسكۆ داده‌نرێت. رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه كه بۆیه‌كه‌مجار توركیا له ساڵى 1985 خرایه ئه‌و لیسته‌ى یونسكۆوه كه بایه‌خ به شوێنه‌وارى مرۆڤایه‌تى ده‌دات.
شوراكه‌ى دیاربه‌كر خرایه لیستى یونسكۆ
0
Share.