ئەمریكا رازی نییە فڕۆكە ئێف 16 كان لەناو عێراق بمێننەوە

0

 

نوچەنێت-ئاژانسەكان

 

بەپێی زانیاریی چەند سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراو، ئەمریكا ئاگاداری حكومەتی عێراقی كردووە كە ئەو فڕۆكانەی بە عێراقیان دەفرۆشێ نابێ شوێنی هەڵفڕین و نیشتنەوەیان عێراق بێ، بەڵكوو دەبێت لە ئوردنەوە كارەكانیان بكەن.

 

پێشووتر و لە چاورچێوەی رێككەوتنە ستراتیژییەكانی نێوان ئەمریكا و عێراقدا، بڕیاربوو ئەمریكا 36 فڕۆكە لەجۆری ئێف 16 بە عێراق بفرۆشێت. بەڵام بەهۆی سیاسەتە هەڵەكانی نووری مالیكییەوە، ئەمریكا ئامادە نەبوو ئەو فڕۆكانە تەسلیمی بەغدا بكات، نەوەك لە ململانێ ناوخۆییەكان بەكار بهێنێ بەتایبەت دژی كورد.

 

دوای پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق، ئەمریكا دووبارە بەڵێنی پێدانی فڕۆكەكانی بە عێراق دایەوە، بەڵام پێی وتبوون كە مانگی تەمموزی ئەمساڵ وەك هەنگاوێكی سەرەتا تەنیا 3 فڕۆكە دەداتە عێراق و ئەوانی دیكە لەكاتی تردا رەوانە دەكرێن.

 

بەڵام دوێنێ عەبود عیساوی ئەندامی پەرلەمان لەسەر لیستی شعەكان ئاشكرای كرد كە ئەمریكییەكان ئامادە نین ئەو سێ فڕۆكەیەش بنێرنە عێراق و وتویانە دەبێت شوێنی هەڵفڕین و نیشتنەوەیان خاكی ئوردن بێ نەك عێراق. ئەوەش ناڕەزایی توندی شیعەكانی لێكەوتۆتەوە  دەڵێن ئەمریكا متمانەی بە بەغدا نییە و دەستی دەستی پێدەكات و نایەوێ سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بە تەواوی زاڵبن بەسەر بەرەكانی شەڕدا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com