نوچەنێت-عەرەبی جەدید
بەبێ گوێدانی ناڕەزایی بەردەوامی شیعەكان، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا سەرگەرمی بونیاتنان و پڕچەككردنی دووبنكەی سەربازییە لە عێراق: یەكێكیان لە ئەنبار و ئەوی دی لە هەولێر.
كورد و سوننەكان پشتگیری ئەم هەنگاوەی ئەمریكا دەكەن و دەڵێن گرنگە بۆ راگرتنی باڵانسی نێوان پێكهاتەكان و پێشگیری لە بەردەم فراوانخوازیی ئێرانیدا، كەچی شیعەكان بە توندی رەتیدەكەنەوە.
سەرچاوەیەك لە هاوپەیمانێتی شیعەكانەوە بە (عەرەبی جەدید) ی وتووە “ویلایەتە یەكگرتووەكان بە كردەیی دەستیكردووە بە هێنانی چەك و كەسەتەری دیكەی سەربازیی بۆ هردوو بنكەی سەربازیی حەببانیە لە ئەنبار و عەنكاوە لە هەولێر”، بە وتە ئەو سەچاوەیە “چەك و كەرەستە سەربازییەكان لە كوێتەوە دەهێنرێن” دەربارەی جۆری چەك و كەرەستەكانیش وتویەتی “چەكی هێرشكردن و بەرگری كردن و كەسەتەی چاودێری و ئاشكراكردنی تەقینەوە، هەمووشیان بە بڕی زۆر هێنراون” سەرچاوەكە وتوسەتی پرۆسەی گواستنەوەی چەك و كەرەستەكان بۆ هەردوو بنكەكە بەردەوامە.
محەممەد سەیهود ئەندامی پەرلەمان لەسەر لیستی شیعەكان وتویەتی “ئەمریكا بە كردنەوەی ئەو دو بنكەیە دەیەوێت پلانەكەی داعش تەواو بكات بە دابەشكردنی عێراق، هەروەك مەبەستیشیەتی لەو چەكانە بەشی داعش بدات هەركەت پێویستیان بوو”.
سەیهود وتویەتی ئەمریكا نایەوێ سوپا و حەشدی شەعبی سەركەوتن بەسەر داعش بەدەستبهێنن، هەر بۆیەشە ئەو رێككەوتنە سەربازییانە جێبەجێ ناكات كە پێشووتر لەگەڵ بەغدا ئیمزای كردوون. ئەو داوای لە لە حكومەتی عێراق كردووە نەهێڵێت ئەمریكا پلانەكانی لە عێراق تەواو بكات.
بەڵام ئەنجوومەنی هۆزەكانی ئەنبار درووستكردنی بنكەی سەربازیی لە ناوچەكانیان بە گرنگ وەسف دەكەن و دەڵێن هەم لە داعش و هەم لە ئێران دەیانپارێزێ.
شێخ مەحموود جومێلی ئەندامی ئەو ئەنجوومەنە بە (عەرەبی جەدید)ی وتووە “هەبوونی پاسداران لە عێراق بەگشتی و ئەنبار بە تایبەتی و یارمەتییەكانیان بۆ میلیشیا شیعەكان، خەڵكی پارێزگاكەی ئێمەی تووشی دڵەڕاوكێ كردووە، بۆیە پێیان باشە ئەمریكییەكان بنكەی سەربازی لە ئەنبار بكەنەوە تا ببێهەهۆی راگرتنی باڵانسی هێز لەدژی ئێران”.