نوچەنێت.ههولێر:
تاقانهكانی ئهنفال لە راگەیەندراوێكدا داوایهك ئاراستهی سهرۆكی ههرێم دهكهن و داوای لێدەكەن پرۆژەیاسای ماف و ئیمتیازی تاقانەکانی ئەنفال کە رۆژی ٢٣ی حوزەیران پەرلەمان پەسندكرا واژۆی نەكات و بیگێڕیتەوە بۆ پەرلەمان بەمەبەستی چارەسەرکردن وپێداچوونەوە پێدا.
دهقی راگهیهندراوهكه:
بەڕێز: سەرۆکی هەرێمی کوردستان
لەڕێگای بەڕێز سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانەوە
بابەت: سکاڵا
ئێمە کە لە خوارەوە ناومان هاتووە ناڕازین لە پەسەندکردنی پرۆژەیاسای ماف و ئیمتیازی تاقانەکانی ئەنفال کە رۆژی ٢٣ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٥ بەبێ لەبەرچاوگرتنی ماف و حاڵی ئێمەی تاقانەی ئەنفال تێپەڕی و پەسەندکرا.
بۆیە داواکارین لە بەرێزتان بۆ دەستەبەرکردنی مافی کۆمەڵێک تاقانەی وەک ئێمەش لەبەرچاوبگرن کە لەدوای ئەوەی دایکمان یان باوکمان بە هیلاکەتی لە نوگرەسەلمان گەڕاونەتەوە ودوایی کۆچی دواییان کردووە ئێمەش بەتەنیا ماوینەتەوە و هیچ کەسمان نەماوە، هەر بۆ بەرچا ڕوونی بەِریَزتان نوری رەحیم کە ئەمساڵ بووە قوربانی ژینگە و شەهید بوو، لەوخانەوادەیە تەنیا نوری و برایەکی مابوونەوە (دایکی و باوکی و ژن و منداڵەکانی هەموویان ئەنفالکرابوون تەنیا یەک برای لە تاوانی ئەنفال رزگار ببوو ئەویش لەیەکەمین تەقەی راپەڕینی ساڵی ١٩٩١ شەهید بوو، ئایا دەکرێت بڵێن نوری برایەکی رزگار بووە و یاساکە نایگرێتەوە ؟”.
بۆیە دواکارین لە بەرێزتان پرۆژەکە واژۆنەکەن و بیگێڕیتەوە بۆ پەرلەمان بەمەبەستی چارەسەرکردن وپیَداچوونەوەی بۆ ئەوەی وردتر تەماشای مافی تاقانەکانی ئەنفال بکەن هەروەک نووسەری بواری ئەنفال عومەرمحەمەد لە رۆژنامەی هاوڵاتی ژمارە ( ١٥٨٧)ی رۆژی ٣٠/٦/٢٠١٥ شیکردنەوەی وردی بۆ کردووە. لەبەرچاوگرتنی مافی تاقانەکان ریزگرتنە لە ئەنفالکراوانی کوردستان..
لەگەڵ ریزدا
ناوەکان
1-ئەنوەر حمەلاو
2-رەمەزان ستار عەلی
3-هەمزە کەریم ئیبراهیم
4-عەلی نامق حەمید
5-شێرزاد عەلی عارف
6-عوسمان حسن ئەحمەد
7-لوقمان فارس ئەحمەد
8-محەمەد حەسەن حمەساڵح
9- تریفە ئیسماعیل ئەحمەد
10- جیهان حەمە ساڵح