نوچەنێت.هه‌ولێر:
بۆ تاوتوێكردنی پێشنیاره‌كه‌ی پارتی بۆ درێژكردنەوەی ویلایەتی بارزانی بۆ ماوەی دوو ساڵی تر مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی لە كۆبونەوەدایە.
دوێنێ وه‌فدێكی باڵای پارتی به‌سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی شاری سلێمانی كرد‌و له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان سه‌باره‌ت به پرسه‌كانی ده‌ستورو ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كۆبووه‌وه و له كۆبووه‌نه‌وه‌كه‌دا وه‌فده‌كه‌ی پارتی پێشنیاری درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی دوو ساڵی سه‌رۆكایه‌تی بارزانی پێشكه‌ش به یه‌كێتی كرد.
لەوبارەیەوە عیماد ئه‌حمه‌د وته‌بێژی ره‌سمی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بەسایتی فەرمی حیزبەكەی راگه‌یاندوە:مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌سه‌رپه‌رشتی كاك كۆسره‌ت ره‌سوڵ بۆ تاوتوێكردنی پێشنیاره‌كه‌ی پارتی له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی بۆ كۆتایی ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان لەكۆبونەوەدایەو دواتر به‌ڕه‌سمی وه‌ڵامی پارتی ده‌داته‌وه.