نوچەنێت.هه‌ولێر:
لێپرسراوی میحوه‌ری باشوری كه‌ركوكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دەڵێت، داعش له‌چه‌ند قۆڵێكه‌وه په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌یداوه، به‌ڵام روبه‌ڕووی به‌رپه‌رچێكی قورس بوونه‌ته‌وه‌و تێك‌شكاون.
له‌دوای سه‌عات 12 ی شه‌وه‌وه تیرۆرستانی داعش له هه‌ردوو گوندی حومێره‌ی گه‌وره‌و بچووك له نزیك گوندی مه‌ریه‌م به‌گی باشوری شاری كه‌ركوك په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌یانداوه، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه به‌توندی وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه‌و رێگه له‌پێشڕه‌وییان گیراوه.
وه‌ستا ره‌سوڵ لێپرسراوی میحوه‌ری باشوری كه‌ركوكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌لێدوانێكدا بەسایتی فەرمی حیزبەكەی راگەیاندوە: داعش له‌چه‌ند قۆڵێكه‌وه په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌یداوه، به‌ڵام روبه‌ڕووی به‌رپه‌رچێكی قورس بوونه‌ته‌وه‌و تێك‌شكاون.
وتیشی: داعش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه بۆدارێژراو زیاتر له 600 تیرۆرستی بۆ په‌لاماره‌كانی ئه‌مشه‌وی بۆ سه‌ر باشوری كه‌ركوك ره‌وانه كردبوو، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه به‌رامبه‌ر به قاره‌مانیه‌تی پێشمه‌رگه خۆیان پێڕابگیرێت و تێكشكێنراون.
رونیشكرده‌وه :سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌تر به‌ڕێوه‌یه و پێشمه‌رگه به‌توندی وه‌ڵامی جوڵانه‌وه‌كانی داعش ده‌دات له‌سنوره‌كه.
لەلایەكی تریشەوە بەهۆی ئەو شەڕەوە ژماره‌یه‌ك لاشه‌ی تیرۆرستانی داعش به‌جێماون.