نوچەنێت.هه‌ولێر:
له‌دوای سه‌عات 12 ی شه‌وه‌وه تیرۆرستانی داعش له هه‌ردوو گوندی حومێره‌ی گه‌وره‌و بچووك له نزیك گوندی مه‌ریه‌م به‌گی باشوری شاری كه‌ركوك په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌یانداوه، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه به‌توندی وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه‌و رێگه له‌پێشڕه‌وییان گیراوه .
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به سایتی فەرمی یەكێتی راگەیاندوە:داعش ویسویه‌تی له هه‌ردوو گوندی حومێره‌ی بچووك و گه‌وره به‌ره‌و گونده‌كانی مۆڕه‌ی بچووك و مریه‌م به‌گ پێشڕه‌وی بكات،به‌ڵام هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌توندی وه‌ڵامیانداونه‌ته‌وه‌و له نزیك گوندی مریه‌ك به‌گ تێكیانشكاندون و زیانی زۆریان پێگه‌یاندون.
رونیشكرده‌وه: تیرۆرستان ویستوویانه ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو به‌كاربهێنن ،به‌ڵام به‌هۆی به‌ربه‌ستی به‌هێزی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
نه‌قیب عه‌تا مسته‌فا فه‌رمانده له‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به هەمان سایتی راگه‌یاندوە:داعش له‌چوار قۆڵه‌وه په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ی داوه، به‌ڵام تێك‌شكاون و زیانی زۆریان لێكه‌وتووه‌ته‌وه .