سۆران عومه‌ر سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌ڕله‌مانی كوردستان, وه‌ڵامی ئاژانسی پاراستن و زانیاری ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت مێژوویه‌كتان له ئه‌شكه‌نجه‌دان و رفاندن هه‌یه، هه‌روه‌ها به پێویستیشی ده‌زانێت كه یاسای ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر لێدوانێكی سۆران عومه‌ر سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆگ له په‌رله‌مانی كوردستان، له‌سه‌ر هه‌ندێك زانیاری ده‌زگه ئه‌منییه‌كان, ئاژانسی پارستن و زانیاری وه‌ڵامیان دایه‌وه، له وه‌ڵامی وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌و ئاژانسه‌دا، ده‌ڵێت مێژوویه‌كتان هه‌یه له خه‌ڵك رفاندن و ناوبانگی هه‌رێمتان له‌كه‌دار كردووه.
هه‌روه‌ها ده‌یشلێت: “یاسای ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم پێویسته هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه ئه‌گه‌ر نا به‌جۆرێك هه‌مواربكرێته‌وه كه داموده‌زگاكانی بكه‌ونه ژێر چاودێری و لێپرسینه‌وه‌ی په‌رله‌مانی”.
سۆران عومه‌ر: پێویسته یاسای ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم هه‌ڵبوه‌شێته‌وه
0
Share.
