شێخ جەعفەر: هەندێك كەس دژی یەكگرتنەوەی هێزەكانی پێشمەرگەن

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

فەرماندەی ٧٠ی هێزی پێشمەرگە رایگەیاند، نابێت هیچ حزبێک خاوەنی هێزی چەکداری بێت و دەبێت هەموو هێزەکان لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا بێت.

شێخ جەعفەر مستەفا ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و فەرماندەی٧٠ی هێزی پێشمەرگە لە میانی بەرنامەی تاوتوێی NRT دا ئەمشەو ڕایگەیاند”هەڕەشەکردن لە بەرژەوەندی هیچ حزب و لایەنێک نییە و کەسووکاری شەهیدانیش قبوڵی ناکەن وە جارێکی تر نابێت شەڕی ناوخۆ ڕووبداتەوە“.

رونیشیكردەوە”ئەوان لەگەڵ شەڕدا نین و دەشڵێت، ئەگەر پەیوەندییەکانیان لەگەڵ پارتی تێکبچێت ئەمنییەتی کوردستان دەکەوێتە مەترسییەوە چونکە خاوەنی هێزی پێشمەرگەن“.

فەرماندەکەی هێزی ٧٠ی پێشمەرگە ڕاشیگەیاند”نابێت هیچ حزبێک خاوەنی هێزی چەکداری بێت و دەبێت هەموو هێزەکان لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا بێت“.

شێخ جەعفەر مستەفا وتیشی”بڕیاردراوە بەشێک لە هێزەکانی پێشمەرگە یەکبگرنەوە و دەشبێت بڕیارەکە جێبەجێ بکرێت و تا ئێستاش ١٤ لیوا یەکیان گرتووەتەوە، کە زۆرینەیان هێزەکانی یەکەی ٧٠ یە،بەڵام هەندێك كەسیش دژی یەكگرتنەوەی هێزی پێشمەرگەن بەڵام كەمینەن“.

لەبارەی بارودۆخی هێزەکانی پێشمەرگەوە شێخ جەعفەر ئەوەشی خستەڕوو”تا ئێستا مافەکانی هێزەکانی پێشمەرگە دابین نەکراوە، لەگەڵ ئەوەشدا هیچ کاریگەرییەکی لەسەر ئەرکەکانیان نەبووە لە بەرەکانی جەنگ“.

هەروەها لە بارەی پرسی سیستمی حکومڕانییەوە شێخ جەعفەر مستەفا وتی”لەگەڵ بڕیاری حزبەکەم و هیچ بڕیارێکی تایبەتیم نیە، هەر بڕیارێک لە مەکتەبی سیاسییەوە دەربچێت پابەندی دەبم“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com