جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی: لێدوانه‌كانی سۆران عومه‌ر ده‌چنه خانه‌ی سیخوڕی كردن به‌سه‌ر ده‌زگه ئه‌منییه‌كانه‌وه
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌ڕله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، لێدوانه‌كانی سۆران عومه‌ری په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له باره‌ی ده‌زگه ئه‌منییه‌كانه‌وه، ده‌چنه خانه‌ی سیخوڕی به‌سه‌ر ئه‌و داموده‌زگایانه‌وه و به گوێره‌ی یاسایش ئه‌و كاره ده‌بێت رێكاری یاسای له دژ بگیرێته‌به‌ر.
ئامینه زكری جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌ڕله‌مانی كوردستان، له باره‌ی لێدوانه‌كانی سۆران عومه‌ر په‌ڕله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی و سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌ڕله‌مانی كوردستان هاته ده‌نگ و ئه‌و لێدوانانه‌ی به كاری سیخوڕی كردن له‌سه‌ر داموده‌زگه ئه‌منییه‌كان ناو برد، كه به وته‌ی ئه‌و ئه‌و كاره‌یش به گوێره‌ی یاسا پێویست ده‌كات، ڕێكاری یاسایی له دژ بیگیرێته‌به‌ر.
چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له ئێستا سۆران عومه‌ر رایگه‌یاندبوو، كه ئه‌وان زانیاری‌یان لایه ده‌زگه‌ی پاراستن كۆبووه‌ته‌وه بۆ داڕشتنی پیلانێك له دژی لایه‌نگرانی هه‌رچوار حیزبه‌كه (بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتیمانی و یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی)، كه به وته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌ڕله‌مانی كوردستان، به تایبه‌ت باس له كۆمه‌ڵی ئیسلامی كراوه، كه مه‌له‌ف بۆ ئه‌ندامه‌كانیان درووست بكه‌ن.
له به‌رانبه‌ر ئه‌و لێدوانه‌یشدا ئامینه زكری ده‌ڵێت: “لـ گورئاخفتنێت به‌رێز سوران عمر زانیاری لـ سه‌ر ئاسته‌کێ بلند و نه‌دیار بو رایا گشتی وه‌رگرتینه، هه‌لبه‌ت لـ گور یاسایێ سیخوری کرن لـ سه‌ر ده‌زگه‌هێن ئه‌منی تاوانه و پیدڤیه رێکارێن یاسایی به‌رامبه‌ر که‌سێ سیخوریێ دکه‌ت بهێنه وه‌رگرتن، و ئاخفتنێت به‌رێز سوران عمر ژی دچوارچووڤێ سیخوری کرن لـ سه‌ر ده‌زگه‌هێن ئه‌منی یه”.
جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له باره‌ی ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی كه په‌ڕله‌مانتاره‌كه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له باره‌ی مافه‌كانی مرۆڤه‌وه باسی كردوون، ده‌ڵێت: “لـ به‌شه‌کێ دی یێ ئاخفتنێت خوه ئاماژه دده‌ته هندێ کو روژانه مروڤ دهێنه ره‌ڤاندن و مافێ مروڤی لـ هه‌ڤلێرێ پێشێل دبیت، به‌رێز کاک سوران تو نابینی لـ هه‌رێمێ وی ده‌می مافێ مروڤی و دیموکراسی که‌فته ژێر پرسیارێ، ده‌مێ جه‌نابێ ته به‌رپرسایه‌تیا لێژنا مافێ مروڤێ لـ په‌رله‌مانی وه‌رگرتی!!؟؟ کو ئه‌ڤه ژی بوجهێ نه‌رازیبونا بـ ده‌هان رێکخراوێن کومه‌لگه‌هێن مه‌ده‌نی و ژنان”.