نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى پارتى دەڵێ،سه‌ردانى ئه‌مڕۆى شاندى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان بۆ هێزولایه‌نه سیاسیه‌كان زۆر ئه‌رێنى بوو ده‌رى خست كه پارتى هه‌میشه له‌گه‌ڵ سازان و ته‌وافوقیدایه.
نورى حه‌مه عه‌لى،ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پارتی به ماڵپه‌ڕى فه‌رمی حیزبەكەی راگەیاندوەوە”سه‌ردانى ئه‌مڕۆى شاندى پارتیى بۆ هێزولایه‌نه سیاسیه‌كان زۆر ئه‌رێنى بوو ده‌رى خست كه پارتى هه‌میشه له‌گه‌ڵ سازان و ته‌وافوقیدایه و ئه‌وه‌ى به‌لایه‌وه گرنگه ئه‌وه‌یه ڕێگایه‌كى هاوبه‌ش بدۆزرێته‌وه بۆ چاره‌كردنى سه‌رجه‌م ئه‌و پرسانه‌ى كه ئێستا له‌نێوان لایه‌نه‌كان بووه به‌گرفت“.
وتیشیى”قسه‌كانى پارتى له كۆنگره ڕۆژنامه نووسییه‌كان زۆر ڕوونه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه حه‌قه هێزه سیاسییه‌كان خۆیان ئه‌وه بزانن كه پارتى نایه‌وێت لاسه‌نگى سیاسى لایه‌نه‌كان تێك بچێت به‌تایبه‌تى ئێستا لایه‌نه‌كان خۆیان باش ده‌زانن ئه‌وه‌ى له 23ـی مانگی ڕابردەدا ڕووی دا له په‌رله‌مانى كوردستان، هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره بوو ئه‌مرۆش له كۆبوونه‌وه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه ته‌وه كه ده‌بێت بابه‌ته گرنگه‌كان به شێوه‌ى سازان و ته‌وافوقى چاره‌سه‌ر بكرێن“.
ئەندامەكەی سەركردایەتی پارتی رونیشیكردەوە”هه‌روه‌كو چۆن ئه‌وه‌ى پارتى له پێكهێنانى حكوومه‌ت ڕه‌چاوى سه‌رجه‌م لایەنە‌كانى كرد ده‌بوو لایه‌نه‌كانیش ئه‌و بنه‌مایه‌یان ڕه‌چاو بكردبایه و به‌بێ پارتى له‌و كۆبوونه‌وه‌یەدا ئه‌و پڕۆژه‌یەیان نه‌خوێندایه‌ته‌وه و پارتى بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كانى سه‌لماند مه‌بده‌ئى ته‌وافوق چییه“.