نوچه‌نێت-ئاژانسه‌كان
قایمقامی قه‌زای بێجی و چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ناو شارۆچكه‌كه‌وه ده‌ڵێن دوای ئه‌وه‌ی سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی توانییان ناوه‌ندی قه‌زاكه كۆنترؤل بكه‌ن، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو ئه‌مڕۆ داعش دو ئوتومبیلی گه‌وره‌ی له ناوه‌ندی شارۆچكه‌كه ته‌قانده‌وه و دواتر هێرشێكی تون\ی ده‌ستپێكرد.
سه‌رچاوه‌كان ده‌لێن هێرشه‌كه‌ی داعش حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراقی ناچاركرد دووباره سه‌نته‌ری قه‌زاكه چۆڵ بكه‌نه‌وه و پاشه‌كشه بكه‌ن به ئاراسته‌ی ده‌ره‌وه‌ی شار.
به‌غدا پلانی دانابو دوابه‌دوای كۆنترۆڵكردنی سه‌نته‌ری بێجی، په‌لاماری پاڵاوتگه‌ی نه‌وتیی بێجی بدات كه گه‌وره‌ترین پاڵاوتگه‌یه له عێراقدا، به‌ڵام په‌لاماره نوێیه‌كه‌ی داعش ئه‌و پلانه‌ی دواخستن.
به‌رپرسانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپا وتویانه له زوترین كاتدا دژه هێرش ده‌كه‌نه‌وه بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری قه‌زاكه.