نوچەنێت.هه‌ولێر:
وتەبێژی یەكێتی رایدەگەێنیت،لەكۆبونەوەی ئەمرۆ پارتی داوای كردوە كە یەكێتی رازی بێت لە سەر دریژكردنەوەی ویلایەتی بارزانی بۆ ماوەی دوساڵی تر،ئاشكراشی كرد بەیانی مەكتەبی سیاسی حیزبەكەی بۆ ئەو مەبەسە كۆدەبێتەوە.
ئەمڕۆ وەفدی پارتی بەسەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆبونەوەو پیشنیارێكیان بەو حیزبە دا بۆ درێژكردنەوەی ویلایەتی بارزانی،بۆ ئەو مەبەستەش بڕیاره سبه‌ینێ 6/7/2015 مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌باره‌ی ئه‌و پێشنیاره‌ی كه ئه‌مڕۆ له‌كۆبوونه‌وه‌یاندا له‌گه‌ڵ وه‌فدی پارتی دیموكراتی كوردتان پێشكه‌شیان كرابوو كۆببێته‌وه.
عیماد ئه‌حمه‌د وته‌بێژی ره‌سمی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به كه‌ناڵی ئاسمانی گه‌لی كوردستانی سەر بە حیزبەكەی راگه‌یاندوە”له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی وه‌فدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستاندا، له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه پێشنیارێك پێشكه‌ش به یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كراوه“.
وتیشی”له‌پێشنیاره‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستاندا، داوا له‌یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كراوه كه ره‌زامه‌ندبێت له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم به مه‌سعود بارزانی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵی دیكه، واته له‌گه‌ڵ كۆتایی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا كۆتایی به‌پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم-یش بێت به مه‌سعود بارزانی“.
ئەحمەد راشیگه‌یاند”بڕیاره سبه‌ینێ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی له‌باره‌ی ئه‌و پێشنیاره‌ی پارتییه‌وه كۆببێته‌وه‌و پاشان به‌ڕه‌سمی وه‌ڵامی پارتی بداته‌وه“.