پارتی و گۆڕان: هاوڕاین بۆ چارەسەركردنی كێشەی دەستور و سەرۆكی هەرێم

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

نێچیرڤان بارزانی رایدەگەێنێن، لەگەڵ گۆڕان هاوڕابوون كە دەبێت چارەسەرێك بۆ پرسی دەستور و سەرۆكایەتی هەرێم بدۆزینەوە.

دوا نیوەڕۆی ئەمرۆ شاندی پارتی بەسەركایەتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی پارتی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانیان لە مەکۆی سەرەکی ئەو حێزبە لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی كردو لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێم و نووسینەوەی دەستوور لەگەڵ نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی ئەو حیزبە كۆبونەوە.

 

دوای كۆبونەوەكەش لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ناوەڕۆكی كۆبونەوەكەیان بۆ دەزگاكانی راگەیاند خستەڕوو.

 

نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان رایگه‌یاند”له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رنجی‌ پارتیمان له‌سه‌ر كێشه‌كانی‌ هه‌رێم به‌ كێشه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ وه‌رگرت“

وتیشی”سه‌رنج و بۆچوونه‌كانی‌ خۆمانمان دایه‌ وه‌فدی‌ و پارتی‌ و هیوادارین بگه‌یه‌نه‌ رێككه‌وتنێك كه‌ هاوڵاتیانی‌ هه‌رێم پێی‌ رازی بن“.

ڕێكخه‌ری‌ گشتیی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا”كه‌ كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وامیان ده‌بێت“.

لای خۆشیەوە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی شاندی پارتی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ به‌ سه‌ركه‌وتوو وه‌سف كردو وتی”هەردوولامان هاوڕابوویبن كە دەبێت چارەسەرێك بۆ ئەم كیشانە بدۆزینەوە كە لەهەرێمی كوردستان هەن وەكو پرسی دەستور و سەرۆكایەتی هەرێم و پرسەكانی تر ئەمەش دەبێت بەتەوافوق و دانوستاندن بكرێت“.

 

راشیگەیاند”كەبەرەوام دەبن بۆ گەیشتنە ئەنجامێك كە دڵخۆشكەر بیت بۆ هەموولایەك“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com