نوچەنێت-ئاژانسی دەنگوباسی ئەڵمانی
جێگری سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ كاروباری وزە بەها ئەعرەجی رەتیدەكاتەوە بەغدا گەمارۆی خستبێتە سەر هەرێمی كوردستان و دەڵێت ئەو ناكۆكییەی لەنێوان هەولێر و بەغدا هەیە تەنیا هونەرییە و سیاسی نییە.
ئەعرەجی وتوشیەتی “نەوتی كەركووك بۆ بەغدا و نەوتی هەرێمیش بۆ كوردستانە، هەر كەموكورتییەك لە بڕی نەوتی رادەستكراو لەلایەن هەرێمەوە، لە بودجەكەیان دەبڕدرێت”.
بەها ئەعرەجی هیوای خواستووە ناكۆكییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بە خێرایی لە رێگەی دانوستانەوە كۆتاییان پێبهێنرێت.
بەغدا هەروەها هیواداریی دەربڕیوە لەنیوەی دووەمی ئەمساڵدا حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەو بڕە نەوتە رادەستی بەغدا بكات كە لەسەری رێككەوتوون،